News and events

test for uploading

posted by Barham Khalid Ahmed   [ updated ]


تاقیکردنەوەی وەرگرتنی راستەوخۆ لە بەشی کاری کۆمەڵایەتی بەڕێوەچوو

posted Sep 18, 2017, 12:39 PM by Barham Khalid Ahmed

زیاتر لە ١٨٠ خوێندکاری قۆناغی ئامادەیی بەشداریان لە تاقیکردنەوەی راستەخۆ کرد بە مەبەستی وەرگرتنیان لە بەشی کاری کۆمەڵایەتی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٧٢٠١٧.

رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٠١٧/٩/١٨ لە هۆڵەکانی کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکان تاقیکردنەوەی نوسین و زارەکی بۆ زیاتر لە ١٨٠ خوێندکاری قۆناغی ئامادەیی بەڕێوەچوو کە پێشتر فۆرمیان پڕکردوەتەوە بۆ خوێندن لە بەشی کاری کۆمەڵایەتی.

بەشی کاری کۆمەڵایەتی هاوشانی بەشەکانی دیکەی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان لە نێو سیستمی راستەوخۆی زانکۆییدایە کە خوێندکاران بە پێی توانا و خواستی خۆیان دەتوانن کێبڕکێ بکەن لە بەدەستهێنانی کورسی خوێندن.








تاقیکردنەوەی وەرگرتنی راستەوخۆ لە بەشی کۆمەڵناسی بەڕێوەچوو

posted Sep 17, 2017, 2:45 PM by Barham Khalid Ahmed   [ updated Sep 17, 2017, 3:17 PM ]

زیاتر لە ٤٠٠ خوێندکاری قۆناغی ئامادەیی بەشداریان لە تاقیکردنەوەی راستەخۆ کرد بە مەبەستی وەرگرتنیان لە بەشی کۆمەڵناسی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٧٢٠١٧.

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٠١٧/٩/١٧ لە هۆڵەکانی کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکان تاقیکردنەوەی نوسین و زارەکی بۆ زیاتر لە ٤٠٠ خوێندکاری قۆناغی ئامادەیی بەڕێوەچوو کە پێشتر فۆرمیان پڕکردوەتەوە بۆ خوێندن لە بەشی کۆمەڵناسی.

بەشی کۆمەڵناسی هاوشانی بەشەکانی دیکەی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان لە نێو سیستمی راستەوخۆی زانکۆییدایە کە خوێندکاران بە پێی توانا و خواستی خۆیان دەتوانن کێبڕکێ بکەن لە بەدەستهێنانی کورسی خوێندن.










راگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان توێژینەوەیەک لە کۆنفرانسێکی میسر پێشکەش دەکات

posted Sep 17, 2017, 1:24 PM by Barham Khalid Ahmed

راگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان بە توێژینەوەیەکی زانستی بەشداری کۆنفرانسی ساڵانەی کۆلێژی راگەیاندنی الاهرام الکندی لە وڵاتی میسر دەکات کە تایبەت بوو بە راگەیاندن و فەرهەنگی گۆڕانکاری.
کۆنفرانسەکە لە لایەن کۆلێژی راگەیاندنی زانکۆی  الاهرام الکندی میسریەوە رێکخرابوو کە تایبەت کرابوو بە راگەیاندن لە وڵاتانی عەرەبی و فەرهەنگی گۆڕانکاری کە تێیدا د. ئیبتیسام ئیسماعیل راگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی سلێمانی توێژینەوەیەکی تێدا پێشکەشکرد و رۆڵی مێدیای کوردستان و عێراقی خستەڕوو لە پرۆسەی گۆڕانکاری رۆشنبیری و فەرهەنگیدا.
 راگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان هەروەها سەردانی بارەگای رۆژنامەی الاهرامی میسری کردوو لە لایەن سەرنوسەر و دەستەی نوسەرانی رۆژنامەکەوە پێشوازی کران و یەکەم ژمارەی رۆژنامەکەیان وەک دیاری بەخشیە د. ئیبتیسام ئیسماعیل
.

راگری زانستە مرۆڤایەتییەکان بە سەرۆکایەتی وەفدێکی زانکۆکانی عێراق سەردانی زانکۆی ئەزهەر دەکات

posted Sep 16, 2017, 2:34 PM by Barham Khalid Ahmed   [ updated Sep 17, 2017, 1:04 PM ]


راگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان بە نوێنەرایەتی زانکۆی سلێمانی سەرۆکایەتی شاندی چەند زانکۆیەکی عێراقی سەردانی زانکۆی ئەزهەر دەکەن بە مەبەستی بەشداری کردن لە کۆنگرەی شەشەمی کۆلێژی راگەیاندنی زانکۆکە و ئیمزاکردنی چەند پرۆتۆکۆلێک بۆ هەماهەنگی زانستی و ئاڵوگۆڕی خوێندکاران لە داهاتوودا.

د.ئیبتیسام ئیسماعیل قادرم راگری کۆلێزی زانستە مرۆڤایەتییەکان  لەگەڵ د.راضی رشید سەرۆکی بەشی رادیۆ و تەلەفزیۆن لە زانکۆی عێراقیە و د.کمال هارونی سەرۆکی بەشی زانستە سیاسیەکان لە زانکۆی سلێمانی و د. سحر خلیفە مامۆستای راگەیاندن لە زانکۆی عێراقیە رۆژی ١٣ و ١٤ ئەم مانگە سەردانی وڵاتی میسریان کرد بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسی زانستی تایبەت بە راگەیاندن کە لە لایەن کۆلێژی راگەیاندنی زانکۆی ئەزهەرەوە رێکخرابوو. 

وەفدی زانکۆکانی عێراق لە لایەن د. عبدالصبور فاضل راگری کۆلێژی راگەیاندنی زانکۆی ئەزهەرەوە پێشوازی کران و گفتوگۆیان کرد دەربارەی هاوکاریکردن و ئاڵوگۆڕی زانستی و رۆشنبیری لە نێوان زانکۆی ئەزهەر و کۆلێژ و بەشە هاوتاکانی لە عێراق. هەروەها باسی پێشخستنی زانستی و پرۆسەی خوێندن ئاڵوگۆڕی زانستی و خوێندکاران کرا و بڕیاردرا ئامادەکاری بکرێت بۆ ئامادەکردنی پرۆتۆکۆلێکی هەماهەنگی لە نێوانیاندا. لە کۆتایی دیدارەکەدا راگری کۆلێژی راگەیاندنی زانکۆی ئەزهەر خەڵاتی رێزلێنانی زانکۆکەی بەخشیە وەفدی زانکۆکانی عێراق.






تاقیکردنەوەی وەرگرتنی راستەوخۆ لە بەشی راگەیاندن بەڕێوەچوو

posted Sep 16, 2017, 2:02 PM by Barham Khalid Ahmed

زیاتر لە ٤٠٠ خوێندکاری قۆناغی ئامادەیی بەشداریان لە تاقیکردنەوەی راستەخۆ کرد بە مەبەستی وەرگرتنیان لە بەشی راگەیاندنی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٧٢٠١٧.

رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٠١٧/٩/١٦ لە هۆڵەکانی کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکان تاقیکردنەوەی نوسین و زارەکی بۆ زیاتر لە ٤٠٠ خوێندکاری قۆناغی ئامادەیی بەڕێوەچوو کە پێشتر فۆرمیان پڕکردوەتەوە بۆ خوێندن لە بەشی راگەیاندن.

بەشی راگەیاندن هاوشانی بەشەکانی دیکەی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان لە نێو سیستمی راستەوخۆی زانکۆییدایە کە خوێندکاران بە پێی توانا و خواستی خۆیان دەتوانن کێبڕکێ بکەن لە بەدەستهێنانی کورسی خوێندن.


هەڵسەنگاندنی توێژینەوە پێشکەشکراوەکانی کۆنفرانسی مێدیای نوێ و بەها کۆمەڵایەتیەکان

posted Sep 6, 2017, 1:51 PM by Barham Khalid Ahmed

رۆژی چوارشەممە ٢٠١٧/٩/٦ لیژنەی زانستی کۆنفرانسی مێدیای نوێ و بەها کۆمەڵایەتیەکان کۆبونەوەی خۆی ئەنجامدا بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی توێژینەوە پێشکەشکراوەکان بە کۆنفرانسەکە کە بڕیارە لە ٢٦ و ٢٧ مانگی ١١ لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەبچێت.
لە کۆبونەوەکەدا کە لە ریگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لە نێوان ئەندامانی لیژنەی زانستی کۆنفرانس لە هەردوو شاری بەغدا و سلێمانی بەڕێوەچوو هەلسەنگاندن بۆ ٦٢ توێژینەوەی زانستی کرا لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراقەوە پێشکەشی کۆنفرانس کرابوون.
کۆنفرانسی مێدیای نوێ و بەها کۆمەڵایەتیەکان لە نێوان هەردوو زانکۆی سلێمانی و سەنتەری بەسیرە لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی سلێمانی بەڕێوە دەچێت و تێیدا لە چەند تەوەرێکدا هەردوو بواری مێدیای نوێ و بەها کۆمەڵایەتیەکان لە چەند پانێلێکدا تاوتوێ دەکرێن.



خولێک بۆ خوێندکارانی شوێنەوار لە پەیمانگای عێراقی بۆ پاراستنی شوێنەوار و کەلەپور

posted Apr 28, 2017, 12:00 PM by Barham Khalid Ahmed

لە ڕۆژانی ۲٦ـ ۲۷ مانگی نیسان بە هەماهەنگی (پەیمانگای عێراقی بۆ پاراستنی شوێنەوار و کەلەپور) بەشی شوێنەوار خولێکی دوو ڕۆژەیان بۆ خوێندکارانی قۆناغی سێمەم ئەنجامداو ۲٦ خوێندکار بەسەر پەرشتی و ڕێکخستنی م.ی عوسمان تۆفیق خولەکە بەسەرکەوتویی ئەنجامدرا.

 پەیمانگای عێراقی بۆ پاراستنی شوێنەوار و کەلەپوور تاکە دەزگای زانستیە لە عێراقدا بۆ ئەنجامدانی خولی بەهێزکردن و فێرکاری بە فەرمانبەرانی دەزگا شوێنەواری و کەلە پوریەکان لە عێراقدا، ئەم پەیمانگایە لە ئێستادا ڕاستەوخۆ لەلایەن سەفارەتی ئەمەریکیەوە پشتگیری مادی ئەکرێت. پارێزگاری هەولێر بیناو خەرجی دروستکردنی پەیمانگاکەی لە ئەستۆگرت لە سەرەتای بنیاتنانیدا. 

پاش گەشتنی خوێندکاران بە پەیمانگا کاتژمێر ١٠ بۆ ۱۱ خولەک بەڕێز د.عبداللە خورشید سەرۆکی پەیمانگا باسێکی ڕۆڵ وگرنگی پەیمانگاکە بۆ کردین باس لە کارو چالاکیەکانی پەیمانگای ناوبراو. کاتژمێر ۱۱ـ ٠۱۲،۳ بەڕێز مامۆستا ئارام ڕاهێنەری خولەکان باسی چۆنیەتی پاراستنی ناوچە شوێنەواری کەلەپوریەکان بۆکردن لە کاتی شەڕ و کارەساتە سروشتیەکان، بابەتەکەی بەڕێزیان زۆر بەسودە و هەموو شوێنەوار ناسێک پێویستە شارەزای لەو لایەنەدا هەبێت بەتایبەت بۆ ووڵاتێکی وەک عێراق. 

پاشان م. نیهایەت بۆ ماوەی کاتژمێرێك باسی لە چۆنیەتی چاککردنەوە پاراستنی شوێنەوارەکان کرد لە کاتی دۆزینەوە چۆنیەتی هەڵگرتن و پاراستنیان گواستنەوەیان بۆ ناو مۆزەخانەکان و تۆمارکردنیان بە دۆکیومێنت کردنیان. کاتژمێر ۱،۳٠ نان خواردن و پشوو کاتژمێر ۲ـ٤ وانەی پراکتیکی و ناساندنی تاقیگەو شوێنەکانی چاککردنەوە و پاراستنی شوێنەوارەکان. بابەتێکی زۆر بەسودو پڕ زانیاری بوو. ڕۆژی دووەمی خول سەردانی قەڵای هەولێر و خانوە کەلەپوریەکانی ناو قەڵا کراو، کاری نۆژەنکردنەوەی قەڵا لەلایەن دەزگای گشتی پاراستنی قەڵاوە ئەنجام ئەدرێت. 

لەو سەردانەدا خوێندکارەکان بە کرداری کاری نۆژەنکردنەوەکانیان بینی. سەردانی کنەوپشکنینەکانی سەر قەڵا یان کرد بۆ ئاشنا بوون لەکاری کنەوپشکنین و زانینی مێژووی هەوڵێر لە ڕێگەی کنەوپشکنینی زانستیەوە. پاشان مۆزەخانەی ڕستن و چنین و مۆزەخانەی بەردە گرانەکان و چەندین شوێنی گشتی سەرقەڵای هەولێرکە لەژێر کاری نۆژەنکردنەوەدا بوون. لەوێ لەگەڵ تیمێکی شوێنەواری چیکی ئاشنا بوین کە چاکسازیان لە خانوە کەلەپوریەکاندا ئەنجام ئەداو تەکنۆلۆجیایان لە نمایشت کردنی نەخش و نیگارە لەناو چوەکاندا بەکارهێناوە بۆ یەکەم جارە لە عێراق کاری وائەکرێت. شیاوی باسە بەڕێز د. عبداللە خورشید زۆر لێبڕاوانە هاوکاری گەشتەکەمان بوو سەرەڕای وانەکانی هەستا بە پێدانی شوێنی مانەوەی شەو بۆ خوێندکارەکان و دابینکردنی خوانی نیوە ڕۆ و بەیانی ئەمەش بڕێکی زۆری تێچووی گەشتەکەی لەسەر خوێندکارەکان کەمکردەوە.


پێشکەش کردن بۆ سیمستەری هاوینەی خوێندنی ماستەرو دکتۆرا لە زانکۆی سلێمانی دەستی پێکرد

posted Apr 24, 2017, 12:42 PM by Barham Khalid Ahmed   [ updated Apr 24, 2017, 12:50 PM ]


لەم ڕۆوە ڕۆژی دووشەممە بەرواری (٢٤-٤-٢٠١٧)، سەرجەم خوازیارانی ماستەر و دکتۆرا دەتوانن داخوازی پێشکەش بکەن، ئەمساڵ لە ڕێگەی فۆڕمی ئۆنلاینەوە داخوازی پێشکەش ئەکرێت، لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە فۆڕمی ئۆنلاین پڕ بکەنەوە کە تایبەتە بە سەرجەم خوازیارانی ( دیبلۆمی باڵا ، ماستەر، دکتۆرا) چیتر پێویست ناکات سەردانی زانکۆ بکەن بۆ وەرگرتنی فۆڕم.

https://goo.gl/AEJ5Gt​



 بۆ بینینی پلانی ماستەرو دکتۆرای سەرجەم کۆلێجەکانی زانکۆی سلێمانی کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکە:
 

https://goo.gl/aW2Roy
 



سەرجەم پێویستییەکان کە مەرجە بۆ پێشکەشکردن لە خوارەوە بخوێنەوە:

پێویستی پێشکەش کردن بۆ خوێندنی ماستەر:

 *پێداویستیەکانی پێشکەشکردن بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵای ماستەر ٢٠١٦- ٢٠١٧:

* بڕوانامەی بەکالۆریۆس (ڕەسەن + یەک کۆپی ڕەنگا و ڕەنگ)

* ڕەگەزنامە و ناسنامەی باری شارستانی (ڕەسەن + یەک کۆپی ڕەنگا و ڕەنگ)

* چوار وێنەی جەوازی ڕەنگا و ڕەنگ

 * بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی (ڕەسەن + یەک کۆپی ڕەنگا و ڕەنگ) ئەگەر هەیە

 * نوسراوی لاری نەبوون.

* بەڵێننامە کە پێشتر لە خوێندنی باڵا وەرنەگیرابێت لە ناو هەرێم و دەرەوەی هەرێم وە هەروەها سڕینەوەی ناوی بۆ نەکرابێت (ئەم بەڵێننامەیە لای دادنووس دەکرێت)

* لەکاتی پێشکەشکردن بۆ کورسیەکانی دەرەوەی زانکۆ خوازیار، دەبێت بەڵێننامەی یاسای ئامادە بکات کە لە لایەن دادنووسەوە پەسەند کرابێت سەبارەت بە لاری نەبوونی خوازیار بۆ گواستنەوەی ڕاژەکەی بۆ ئەو زانکۆیەی کە کورسیەکەی بۆ تەرخان کراوە.

 * نوسراوی لاری نەبوون لە لایەنی پەیوەندیدارەوە بهێنێت ئەگەر خوازیار فەرمانبەر بوولە دەرەوەی زانکۆ.

* تەواوی ئەو پێداوییستیانەی لە سەرەوە ئاماژەی پێکراوەکە بۆ خوازیارانی خوێندنی ماستەر، سەرەڕای ئەوەی دەبێت بەدەستی بهێنرێت پێویستە سەرجەمیان بە سکانکراوی بخرێتە سەر سیدیەک لەگەڵ خۆت پێشکەشی یەکەی خوێندنی باڵای ئەو کۆلێجەی بکەیت کە دەتەوێت لێی بخوێنیت.


 

پێویستیەکانی پێشەکەشکردن بۆ خوێندنی دکتۆرا:

 *پێداویستیەکانی پێشکەشکردن بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵای دکتۆرا (٢٠١٦- ٢٠١٧)

* بڕوانامەی (بەکالۆریۆس+ ماستەر) (ڕەسەن + یەک کۆپی ڕەنگا و ڕەنگ).

* ڕەگەزنامە و ناسنامەی باری شارستانی (ڕەسەن + یەک کۆپی ڕەنگا و ڕەنگ).

* چوار وێنەی جەوازی ڕەنگا و ڕەنگ.

* بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی (ڕەسەن + یەک کۆپی ڕەنگا و ڕەنگ).

* نوسراوی لاری نەبوون.

* بەڵێننامە کە پێشتر لە خوێندنی باڵا وەرنەگیرابێت لە ناو هەرێم و دەرەوەی هەرێم وە هەروەها سڕینەوەی ناوی بۆ نەکرابێت (ئەم بەڵێننامەیە لای دادنووس دەکرێت).

* لەکاتی پێشکەشکردن بۆ کورسیەکانی دەرەوەی زانکۆ خوازیار، دەبێت بەڵێننامەی یاسای ئامادە بکات کە لە لایەن دادنووسەوە پەسەند کرابێت سەبارەت بە لاری نەبوونی خوازیار بۆ گواستنەوەی ڕاژەکەی بۆ ئەو زانکۆیەی کە کورسیەکەی بۆ تەرخان کراوە.

* نوسراوی لاری نەبوون لە لایەنی پەیوەندیدارەوە بهێنێت ئەگەر خوازیار فەرمانبەر بوو لە دەرەوەی زانکۆ.

* تەواوی ئەو پێداوییستیانەی لە سەرەوە ئاماژەی پێکراوەکە بۆ خوازیارانی خوێندنی دکتۆرا ، سەرەڕای ئەوەی دەبێت بەدەستی بهێنرێت پێویستە سەرجەمیان بە سکانکراوی بخرێتە سەر سیدیەک لەگەڵ خۆت پێشکەشی یەکەی خوێندنی باڵای ئەو کۆلێجەی بکەیت کە دەتەوێت لێی بخوێنیت.


تێبینی:

ماوەی داخوازی پێشکەش کردن لە بەرواری  24-4-2017  تاکو 4-5-2017

* ئەنجامدانی توانستی زانستی خوێندنی باڵای ماستەر لەسەرجەم زانکۆکانی کوردستان بەرواری ١٤-٥-٢٠١٧ کاتژمێر ١٠ ی بەیانی دەبێت.

* ئەنجامدانی توانستی زانستی خوێندنی باڵای دکتۆرا لەسەرجەم زانکۆکانی کوردستان بەرواری ١٥-٥-٢٠١٧ کاتژمێر ١٠ بەیانی دەبێت.


ڕێکخراوی UNDP پرۆژەیەکی ژینگەیی بۆ کەمکردنەوەی ئاستی CO2 بۆ خوێندکاران ڕادەگەیەنێت

posted Apr 24, 2017, 12:39 PM by Barham Khalid Ahmed

 ئاگاداری تەواوی خویندكاران دەکەین كە رۆژی چوارشەممە 26-4-2017 كاتژمیر 2 پاش نیوەڕۆ، لە هۆڵی كۆماری كوردستان لە كۆلیژی زانستەمرۆڤایەتییەکان، ستافی ڕێکخراوی UNDP ئامادە دەبن بەمەبەستی چۆنیەتی ئامادەکردنی پرۆپۆزلی پرۆژەکان.
هەر خوێندکارێک لە تەواوی زانکۆ و كۆلیژی زانستەمرۆڤایەتییەکان خوازیارە دەتوانێت بەشداربیت، ئەو پرۆژانەی کە ڕێکخراوەکە پەسەندی دەکات و خەڵات دەکرێت.

1-10 of 125