News and events‎ > ‎

بۆ پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی؛ ئەنجومەنی کۆلێج سەردانی سەرۆکی نوێی زانکۆی سلێمانی دەکەن

posted Jun 23, 2022, 12:21 PM by Barham Khalid Ahmed   [ updated Jun 23, 2022, 12:26 PM ]
ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی دەکەن بەمەبەستی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی د. کۆسار محەمەد عەلی سەرۆکی نوێی زانکۆی سلێمانی و سەرۆکی نوێی زانکۆ سوپاسی ئەنجومەنی کۆلێج دەکات و بەڵێنی پشتیوانیان پێدەدات.
رۆژی پێنجشەممە ٢٣ی٦ی٢٠٢٢ ئەندامی ئەنجومەنی کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان کە پێکهاتبوون لە د.ئیبتیسام ئیسماعیل، راگری کۆلێج و یاریدەدەری راگر و سەرۆکی بەشە زانستییەکانی کۆلێج سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانیان کرد بەمەبەستی پیرۆزبایی بە بۆنەی دەستبەکاربوونی د. کۆسار محەمەد عەلی وەک سەرۆکی نوێی زانکۆی سلێمانی.

سەرۆکی نوێی زانکۆی سلێمانی سوپاسی راگر و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێجی کرد کە سەرەڕای قەیرانە جۆربەجۆرەکان لە ماوەی ساڵانی رابردوودا توانیویانە سەرکەوتووانە پرۆسەی خوێندن درێژە پێبدەن و نەهێڵن خوێندن لەکاربکەوێت لە کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان  وەک یەکێک لە کۆلێجە گەورەکانی زانکۆی سلێمانی لە رووی ژمارەی بەشەکان و خوێندکارانەوە. 
ئەندامانی ئەنجومەنیش پیرۆزباییان لە سەرۆکی نوێی زانکۆ کرد و بەڵێنیاندا بە هەمان گڕوتینی رابردوو کاربکەن لە پێناو درێژەدان بە کاروانی زانستی و سەرکەوتنی پرۆسەی خوێندن لە کۆلێج و ئەویش لە لای خۆیەوە بەڵێنیدا هەرچی لە توانایدا بێت ئەنجامی بدات لە پشتگیری و هاوکاریکردنیان.



Comments