News and events‎ > ‎

بەشداری بەشی راگەیاندن لە کۆنفرانسی (گوتاری رق و کینە لە مێدیادا)

posted Mar 28, 2016, 1:59 AM by Barham Khalid Ahmed

رۆژی سێشەممە ١٥-٣-٢٠١٦ ماڵی مێدیای عێراقی یەکەمین کۆنفرانسی خۆی بۆ هەڵسەنگاندنی گوتاری رق و کینە لە مێدیادا لە شاری سلێمانی سازکرد.

کۆنفرانسەکە بەناونیشانی (گوتاری رق و کینە..قەیرانی مێدیای و کاریگەریە کۆمەڵایەتیەکانی) سازکرا بۆ دەستیشانکردن و هەڵسەنگاندنی پەیام و گوتاری میدیا عێراقیەکان بو لە ماوەی ساڵی ٢٠١٥ دەربارەی گوتاری رق و کینە و بە ئامانجی کەمکردنەوەی ئەو جۆرە گوتارانە لە مێدیادا.

سەرۆکی بەشی راگەیاندن لە زانکۆی سێمانی د.ئیبتیسام قادر وتاری بەشی راگەیاندنی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوەدا کە نابێت مێدیا ببێتە بەشێک لە ململانێ سیاسی و تائیفیەکان و گوتاری رق لێبونەوە بڵاو بکاتەوە. راشیگەیاند کە لە بەشە زانستیەکاندا خوێندکار بە بنەما زانستی و پیشەییەکانی کاری مێدیا رادەهێنرێت بە ئامانجی پێشکەشکردنی پەیامێکی پیشەییانە و خۆ بەدور گرتن لە بریندارکردنی هەر مرۆڤێک.

لە کۆتایی کۆنفرانسەکەدا چەند راسپاردەیەک بۆ مێدیاکان خرانە رو لە پێناو رێگەگرتن لە بڵاوکردنەوەی هەر بابەت و وێنەیەک لە مێدیادا کە ببێتە هۆی رق لێبونەوە و 

چاندنی گیانی دوژمنکارانە لە کۆمەڵگادا.




Comments