News and events‎ > ‎

بەشی جوگرافیای زانستە مرۆڤایەتییەکان لە رۆژی ژینگەی کوردستاندا چەند چالاکییەک رێکدەخات

posted Apr 14, 2017, 2:57 PM by Barham Khalid Ahmed
لە رۆژی ژینگەی کوردستاندا بەشی جوگرافیای کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان بە هاوکاری بەشی راگەیاندن زنجیرە سیمینار و چالاکییەک رێکدەخات لە ژێر ناونیشانی بەگەڕخستنی تواناکان لە پێناو پاراستنی ژینگەدا.

سیمینارەکان رۆژی یەکشەممە ١٦-٤-٢٠١٧ لە هۆڵی کۆماری کوردستان لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان لە کاتژمێر ٩:٣٠ دەستپێدەکات و هاتن بۆ هەموانە. 


Comments