News and events‎ > ‎

بەشی مێژووی زانستە مرۆڤایەتییەکان بە چەند چالاکییەک یادی ئەنفال دەکاتەوە

posted Apr 14, 2017, 3:08 PM by Barham Khalid Ahmed
لە ژێر ناونیشانی (لە پێناو بە دۆکیومێنتکردنی پرۆسەی بەدناوی ئەنفالدا) بەشی مێژوو لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی چەند چالاکییەک لە یادی ٢٩ ساڵەی کارەساتی ئەنفالدا رێکدەخات.
چالاکییەکان رۆژی سێشەممە ١٨-٤-٢٠١٧ لە هۆڵی کۆماری کوردستان لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان لە کاتژمێر ١٠ ی بەیانی دەستپێدەکات کە بریتین لە پێشکەشکردنی چەند لێکۆڵینەوە و توێژینەوەیەک و نمایشکردنی فیلمی بەڵگەنامەیی و کردنەوەی پێشانگایەکی فۆتۆگرافی.


Comments