بەشی راگەیاندنی سکوڵی زانستە مرۆڤایەتیەکان لە زانکۆی سلێمانی ٦ کورسی بۆ راگەیاندنکاران تەرخاندەکات. کورسیەکان لەسەر بنەمای پێشبڕکێی نمرەو لێهاتوویی دەبێت کە ٤ کورسی بۆ دەرچوانی ١٢ ی ئامادەیی لقی زانستی و وێژەیی هەروەها ٢ کورسی بۆ دەرچوانی بەشی راگەیاندنی پەیمانگا دەبێت. خوازیاران دەتوانن لە ٢٠١٥/٨/٢٦ ەوە فۆرمی تایبەت وەربگرن لە بەشی راگەیاندن-کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان لە کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی، دوا وادە بۆ گەڕاندنەوەی فۆرمەکان ٢٠١٥/٩/٥ و تاقیکردنەوەە لێهاتویی لە ٢٠١٥/٩/١٣ ئەنجامدەدرێت. مەرجەکان: ١-تەمەنی پاڵێوراو نابێت لە ٣٥ ساڵ زیاتر بێت. ٢-دەرچوانی پەیمانگا پێویستە کۆنمرەیان لە ٧٠٪ کەمتر نەبێت. ٣- پاڵاوتن بە پێشبڕکێ دەبێت: دەرچوانی ئامادەیی ٦٠٪ ی نمرەکانیان لەسەر کۆنمرەی ئامادەیی ئەژمار دەکرێت و ٤٠٪ ی لەسەر تاقیکردنەوەی لێهاتوویی دەبێت کە بە هەردوو شێوازی زارەکی و نوسین دەبێت، بە مەرجێک لە تاقیکردنەوەکە دەربچێت و هەروەها پێویستە پێشکەشکار بەڵگەی رەسمی و دوکیومێنتی کارکردن لە دەزگای راگەیاندن و سەرجەم چالاکییەکانی ئەزمونی رۆژنامەنوسی پێشکەش بکات. ٤-نابێت پاڵێوراو پێشتر لە هیچ کۆلێژێک دیکە وەرگیرابێت. |
News and events >