News and events‎ > ‎

بەشی راگەیاندن خولێکی بۆ کادرانی رێکخراوە دیموکراتییەکان کردەوە

posted Oct 23, 2019, 2:30 PM by Barham Khalid Ahmed
بەشی راگەیاندنی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان و بەشی راگەیاندن و روناکبیری مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکانی یەکێتی خولێکیان بۆ ژمارەیەک کادری مەکتەب و ئۆرگانەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کردەوە.

بە ئامادەبونی د. ئیبتیسام ئیسماعیل، راگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان و بە سەرپەرشتی د. سەلام نەسرەدین، سەرۆکی بەشی راگەیاندن و د. نەرمین عوسمان، سەرپەرشتیاری مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتیەکان و بەرزان ئەحمەد کوردە، لێپرسراوی بۆردەکانی رێکخراوە ناحکومی و جەماوەرییەکان رۆژی سێشەممە، ٢٢ی ١٠ی ٢٠١٩ خولی مامەڵکردنی کادری سیاسی لەگەڵ مێدیادا بۆ زیاتر لە ٤٠ کادری سیاسی کرایەوە کە ماوەی دوو رۆژی خایاند.

خولەکە لە مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکانی یەكێتی بەڕێوەوچوو  کە تێیدا چەند وانەیەک دەربارەی مامەڵەی کادری سیاسی لەگەڵ مێدیادا بە بەشدارانی خولەکە وترانەوە لە لایەن چەند مامۆستایەکی بەشی راگەیاندنەوە بەم شێوەیە: پەیوەندیە گشتیەکان و چۆنێتی مامەڵەکردنی کادری سیاسی لەگەڵ مێدیادا لەلایەن د.لانە صابر. بەرنامەی تەلەفزیۆنی و شێوازەکانی گفتوگۆکردنی تەلەفزیۆنی لەلایەن د.ئیبراهیم سەعید. ئەتەکێتی میوانداری لە دەزگاکانی راگەیاندندا لەلایەن مامۆستا چرۆ شەهاب. سۆشیال مێدیا و بەکارهێنانەکانی لەلایەن مامۆستا بەرهەم خالید. 

لە کۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی بەشداری بەخشرایە بەشداربوان و سوپاسنامە و رێزلێنانیش بەخشرایە سەرۆکی بەشی راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی و مامۆستایانی خولەکە.




Comments