News and events‎ > ‎

بەشی راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی و برێمەنی ئەڵمانی رێکەوتنێکیان ئیمزاکرد

posted Sep 9, 2016, 12:14 PM by Barham Khalid Ahmed
هەردوو بەشی راگەیاندنی زانکی سلێمانی و زانکۆی برێمەنی ئەڵمانی رێکەوتنێکی لێکتێگەیشتنیان بۆ کاری هاوبەش ئیمزاکرد.
بە پێی رێکەوتنە واژۆ کراوەکە هەردوو زانکۆ هاوکاری و هەماهەنگی دەکەن لە پرۆژەو کارەکانی داهاتویان لە بواری زانستی و ئەکادیمی. هەروەک بە پێی ریكەوتتنەکە بەشەکانی راگەیاندن لە هەردوو زانکۆ پرۆژەی هاوبەشیان دەبێت لەوانە کردنەوەی خولی راهێنان و پەرەپێدان و ئاڵوگۆری خوێندکاران و مامۆستایان بە مەبەستی سود وەرگرتن لە ئەزموونی یەکتر لە پێناو پەرەپێدان بە بەشەکانی راگەیاندن. لەو میانەشدا کۆتایی ئەم مانگە وۆرک شۆپێکی مێدیایی بۆ مامۆستایانی بەشی راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی لە لایەن مامۆستایانی زانکۆی برێمەنەوە دەکرێتەوە.

Comments