News and events‎ > ‎

بەڕێوەچونی سیمینارێکی تایبەت بە هۆشیاری هاتوچۆ

posted Nov 10, 2018, 11:57 PM by Barham Khalid Ahmed
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سلێمانی سیمینارێکی تایبەت بە هۆشیاری هاتوچۆ و رێنماییەکانی تایبەت بە هاتوچۆ بۆ مامۆستایان و خوێندکارانی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان رێکخست.
سیمینارەکە رۆژی ١٥ی ١١ی ٢٠١٨ لە هۆڵی کۆماری  کوردستانی تایبەت بە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان بە ئامادەبونی راگری کۆلێژ و سەرۆکی بەشە زانستی و کارگێڕییەکان و ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایان و خوێندکاران بەڕێوەچوو.

هەریەک لە مقەدەم بەختیار محەمەد، بەرێوەبەری بەشی راگەیاندنی هاتوچۆی سلێمانی و رائید کاروان سدیق، وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی سیمینارێکیان سەبارەت بە هۆشیاری هاتوچۆ و رێنماییەکانی تایبەت بە هاتوچۆیان پێشکەشی ئامادەبوان کردوو ئامادەبوانیش سەرنجی خۆیان لەسەر بابەتەکە خستەڕوو.



Comments