News and events‎ > ‎

بەڕێوەچوونی یەکەمین گفتوگۆی داخراوی دکتۆرا لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان

posted Feb 6, 2020, 9:13 AM by Barham Khalid Ahmed
یەکەمین گفتوگۆی داخراوی تێزی دکتۆرا لە بواری جوگرافیا لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان بەڕێوەچوو، ئەوەش پاش ئەوەی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی لەسەرەتای ئەمساڵەوە بڕیاریدا لەمەودوا گفتوگۆ و لێدوانی خوێندکارانی خوێندنی باڵا داخراو بێت و تەنها خوێندکار و سەرپەرشتیار و ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ ئامادەی بن.

رۆژی پێنجشەممە ٣٠ ی ١ی ٢٠٢٠ لە هۆڵی بابان لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان گفتوگۆی داخراوی تێزی دكتۆرای خوێندكاری بەشی جوگرافیا شاد حمید محمد بە ناونیشانی (ڕادەی گونجاندن لە نێوان پلانی شاری سلێمانی و توانای تۆڕی شەقامەكان ) هۆڵی بابان لە كۆلێجی لە زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی سلێمانی بەڕێوەچوو.

پاش گفتوگۆیەکی زانستی چڕو زانستی تێروتەسەل، تێزەکە بە هەندێک گۆڕانکارییەوە پەسەند کرا.
لیژنەی گفتوگۆ پێكهاتبوو لەم بەرێزانەی خوارەوە:
1- پرۆفیسۆر دكتۆر جزا تۆفیق تاڵب - سەرۆك
2- پرۆفیسۆر دكتۆر نەشوان شكری عبدالله - ئەندام
3- پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر كامەران طاهر سعید- ئەندام

4- پرۆیسۆری یاریدەدەر دكتۆر سمیر محو جمیل
5- پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر عطا محمد علاء الدین- ئەندام
6- پرۆفیسۆری یاریدەدەر، دکتۆر. بەیان علی حسین   ئەندام و سەرپەرشتیار.

ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ دەربارەی بەرێوەچونی یەکەمین گفتوگۆی خوێندنی باڵا بە شێوەی داخراو، ئاماژەیان بەوەکرد کە ئەزمونێکی نوێیە و لە خزمەتی پرۆسەی زانستدایە و گفتوگۆکان لە کەشێکی زانستیدا بەڕێوە دەچن بە جۆرێک کە زیاتر خزمەتی نامە و تێزەکان دەکات و کەشی هۆڵەکەش زیاتر هێمن و زانستی دەبێت بە بەراورد بە گفتوگۆ کراوەکان. هاوکات شاد حەمید، کە یەکەمین توێژەرە گفتوگۆکەی بە شێوازی داخراو بەڕێوەدەچێت رایگەیاند کە گفتوگۆکان بە شێوازێکی هێمن و دوور لە ژاوەژاو بەڕێوەچووە و ئەوەش بە ئەزمونی هۆڵی کراوە زیاتر لە خزمەتی بواری زانست و تێزەکاندایە و وا دەکات خوێندکار ئاسودەتر بێت لە کاتی گوێگرتن لە سەرنجی ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ و ئەو وتوێژانەی دەربارەی توێژینەوەکە ئەنجام دەدرێن.




Comments