News and events‎ > ‎

بۆ یەکەم جار سەنتەرێکی "رۆژنامەوانی بنکۆڵکاری" لە بەشی راگەیاندن کرایەوە

posted Apr 25, 2016, 10:19 PM by Barham Khalid Ahmed   [ updated Apr 26, 2016, 12:03 AM ]
رۆژی ٢٠١٦/٤/٢٤ سەنتەری رۆژنامەوانی بنکۆڵکاری بە هاوکاری رێکخراوی پاڵپشتی مێدیای نێودەوڵەتی IMS  لە بەشی راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی کرایەوە کە ئامنجی سەنتەرەکە راهێنانی خوێندکارانە بە کارکردن لە بواری رۆژنامەوانی بنکۆڵکاری کە ناوەندە مێدیاییە جیهانیەکان کاری لەسەردەکەن، ئەوەش بۆ یەکەم جارە سەنتەرێکی لەو شێوەیە لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم بکرێتەوە.
لە مەراسیمەکەدا دوو یەکەی سەنتەرەکە کرانەوە کە بە ئامادەبونی هەریەک لە د.ئاراس فەریق، زەینەڵ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و د. رەزا حەسەن حسێن، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگیڕی و د. ‌هێرش عەبدوڵا یاریدەدەری راگری کۆلێزی زانستە مرۆڤایەتیەکان و سەرۆکی بەشی راگەیاندن د. ئیبتیسام ئیسماعیل و نوێنەرانی رێکخراوەی IMS ە وە بەڕێوەچوو.
کردنەوەی ئەو سەنتەرە لە بەشی راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی هاوکاتە لەگەڵ یادی ١١٨ ساڵەی دەرچونی یەکەمین رۆژنامەی کوردی و وەک سەرۆکی بەشی راگەیاندن دەڵێت:' سەنتەرەکە رۆڵی باشی دەبێت لە راهێنانی خوێندکارانی بەشەکە بۆ زیاتر کاری پراکتیکی و فێربونی بنەماناکانی کاری رۆژنامەوانی بنکۆڵکاری کە بریتییە لە گەڕان بە دوای بەڵگەو ئاشکراکردنی زانیاریە شاراوەکان بە شێوازێکی پرۆفێشناڵانە"


.