News and events‎ > ‎

چالاکی بەشی جوگرافیا لە رۆژی جیهانی چیا دا

posted Dec 17, 2017, 11:21 AM by Barham Khalid Ahmed   [ updated Dec 18, 2017, 3:51 AM ]
بەشی جوگرافیای کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان لە ڕۆژی جیهانی(چیا)دا و لە ژێر ناونیشانی  (چیا ماڵی هەمووانە) زنجیرەیەک سیمیناری ئەنجامدا.
رۆژی دوو شەممە ١١-١٢-٢٠١٧لە هۆڵی کۆماری کوردستان لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی سلێمانی زنجیرە سیمینار و چالاکییەک لە رۆژی جیهانی چیادا ئەنجامدرا بە ناونیشانی (چیا ماڵی هەمووانە) 
سیمینارەکان بە دوو دانیشتنی پێش نیوەڕۆ و پاش نیوەڕۆ بەڕێوەچوون و تێیاندا گفتوگۆکرا دەربارەی رەهەندی زانستی و مرۆیی  و رۆڵی چیا لە جوگرافیای کوردستاندا  و لە تەواوی سیمینارەکاندا گفتوگۆکرا دەربارەی گرنگی چیا لە پەرەپێدانی ئابوری و ژینگەیی  و مرۆیی.

Comments