لە چوارچێوەی چالاکییەکانی یادی پەنجا ساڵەی دامەزراندنی زانکۆی سلێمانی، کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانیش بە ڤێستیڤاڵێک کە لە چەند چالاکییەکی جۆراوجۆر پێکهاتبوو یادەکەی بەرز راگرت. رۆژی پێنج شەممە ٢٩ ی ١١ی ٢٠١٨ لە هۆڵی کۆماری کوردستان لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان و لەچوارچێوەی یۆبیلی زێڕینی دامەزراندنی زانکۆی سلێمانی فیستیڤاڵی کۆلێج بەڕێوەچوو. کە تێیدا ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایان و خوێندکاران و میوانانی دەرەوە ئامەدەبون.
سەرەتای فێستیڤاڵەکە بەچەند ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد و پاشان وتاری راگرایەتی کۆلێژ لەلایەن د. ئامانج حەسەن، یاریدەدەری راگر خوێندرایەوە و پیرۆزبایی یادی پەنجا ساڵەی دامەزراندنی زانکۆی سلێمانی کرد و سوپاسی بەشداربووان و مامۆستایان و خوێندکارانی کرد لەپای بەشدارییان لەم یادە پیرۆزەدا و سازدانی فێستیڤاڵەکە.
دواتر وتاری نوێنەرایەتی گشتی خوێندکاران لەلایەن محەمەد خالید پێشکەشکراو بەناوی خوێندکارانەوە پیرۆزبایی یادی پەنجا ساڵەی دامەزراندنی لە خوێندکاران و مامۆستایان کرد لای خۆیەوە سوپاسی ڕاگرایەتی کۆلێجی زانستەمرۆڤایەتیەکان کرد کە هاوکار و هەماهەنگ بوونە بۆ بەشداری خوێندکاران لە یادەکە تا خوێندکارانان چالاکیەکانیان پێشکەش بکەن
فێستیڤاڵەکە لە کۆمەڵێک چالاکی پێکهاتبوو لەوانە کردنەوەی پێشانگایەکی فۆتۆگرافی کە بەرهەمی خوێندکارانی بەشی راگەیاندن بوون و پاشان چەند پارچە هۆنراوەیەک پێشکەشکران و دواتریش فیلمێکی بەڵگەنامەیی دەربارەی زانکۆی سلێمانی نمایشکرا و دواتریش بە نمایشکردنی شانۆگەرییەک و ئاهەنگ و گۆرانی کۆتایی بە چالاکییەکان هات. |
News and events >