News and events‎ > ‎

چالاکییەکی هاوبەشی هەردوو زانکۆی سلێمانی و لیڤەرپوڵ بۆ پاراستنی کەلتورو شوێنەواری ئێزدییەکان

posted Dec 3, 2018, 11:30 AM by Barham Khalid Ahmed


هەردوو زانکۆی سلێمانی و زانکۆی لیڤەرپوڵی بەریتانی سیمپۆزیۆمێکی هاوبەشیان دەربارەی کەلتور و شوێنەواری لە دوای جەنگ بەڕێوەبرد کە تێیدا کەیسی ئێزدییەکان بە نمونە وەرگیرابوو.

رۆژی یەکشەممە ٢ی ١٢ی ٢٠١٨ لە هۆڵی بابانی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان و بە ئامادەبوانی ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایان و خوێندکارانی و میوانانی دەرەوەی زانکۆ سیمپۆزیۆمەکە بەڕێوەچوو.

سەرەتای سیمۆزیۆمەکە بە وتەیەکی کورت دەربارەی پرۆژەی زانکۆی لیڤەرپوڵ بۆ بابەتەکە دەستیپێکرد کە لەلایەن د.دۆگلاس بەیرد پێشکەشکرا. 

 

دواتر سیمپۆزیۆمەکە کە لەلایەن د.سەمەد قادر، مامۆستا لە بەشی راگەیاندن بەڕێوەچوو دەستیپێکرد و تێیدا هەریەک لەم توێژەرانە بابەتی خۆیان دەربارەی باسەکە پێشکەشکرد و پاشان بە گفتوگۆو سەرنجی بەشداربوان بابەتەکە دەوڵەمەندترکرا.

 

نەوشیروان عەزیز ماستەر لە بواری شوێنەوار لە زانکۆی سۆربون بابەتێکی دەربارەی دۆخی مۆزەخانە و کەلتور و شوێنەوار لە ناوچەکانی شەڕ پێشکەشکرد.

 

د.رۆژان کەمال شوێنەوارناس و توێژەر بابەتێکی پێشکەشکرد بە ناوی شوێنەوار لە رزگارکردنەوە بۆ پاراستن کە تێیدا باسی چۆنێتی پاراستنی شوێنەوارەکانی کرد لە دوای جەنگ لەو ناوچانەی بە جەنگدا تێپەڕیون.

 

حەسۆ هۆرمی توێژەر و  نوسەر و چالاکوانی ئێزدی بابەتێکی پێشکەشکرد دەربارەی تێکدانی شوێنەواری ئێزدییەکان لەلایەن داعشەوە

د.ئەحمەد حەمەغەریب، سەرۆکی بەشی دبلۆماسیەت و پەیوەندیە گشتیەکانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بابەتەکەی بەناونیشانی پاراستنی شوێنەوارەکان لە رێگەت فیلمی بەڵگەنامەییەوە

د. سیمیۆن یاتیس لە زانکۆی لیڤەرپوڵ بابەتێکی پێشکەشکرد دەربارەی دیزاینی پرۆژەی زانکۆکە بۆ پاراستنی شوێنەواری ئێزدییەکان لە دوای جەنگ

د. کۆزاد ئەحمەد، سەرۆکی بەشی شوێنەوار لە زانکۆی سلێمانی بابەتەکەی دەربارەی بەرپرسیارێتی کۆمەڵگانی نێودەوڵەتی لە پاراستنی کەلتوری جیهان پێشکەشکرد.

مامۆستا عوسمان تۆفیق مامۆستای بەشی شوێنەوار بابەتەکەی دەربارەی شوێنەواری گشتی و هۆشیاری گشتی پەیوەست بە پاراستنی شوێنەوار و کەلتور.

شوێنەوارناسی ئێزدی، رەشد خدر باسێکی دەربارەی تێکدانی شوێنەوارەکانی ئێزدی و دوبارە بنیاتنانەوە وپاراستنیان پێشکەشکرد.

شوێنەوارناسی ئێزدی و مامۆستای زانکۆی دهۆک، فارس کاتی بابەتێکی دەربارەی پەرستگای پیرۆزی ئێزدییەکان پاراستنی پێشکەشکرد

د.نەرمین عەلی لە زانکۆی سەلاحەدین بابەتێکی دەربارەی پاراستنی ناوچە شوێنەوارییەکان و ناسنامەی کەلتوری ئەو ناوچانە دوای جەنگ پێشکەشکرد

هەروەها د. سەمەد قادر زەنگەنە مامۆستای بەشی راگەیاندن بابەتێکی دەربارەی رۆڵی خوێندنی فیلمی ئیسنۆلۆجی لە پاراستنی شوێنەوارە کەلتورییەکان خستەڕوو.


Comments