News and events‎ > ‎

چالاکییەکی خوێندکارانی بەشی کاری کۆمەڵایەتی

posted Jan 17, 2018, 11:52 AM by Barham Khalid Ahmed
رۆژی سێشەممە ٢٠١٨/١/١٦ گروپی بونیاد سەر بە ئەکادیمیای بونیاد لە بەشی کاری کۆمەڵایەتی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان سیمینارێکیان سازدا بۆ دکتۆرە نەزاکەت حەمە سەعید دەربارەی کاریگەری مێدیا لەسەر گەنجان.
ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایان و خوێندکارانی بەشە جیاوازەکانی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان ئامادەی سیمینارەکە بون لە تێیدا د.نەزاکەت کە هاوکات مامۆستای بەشی راگەیاندنە تیشکی خستە سەر کاریگەریەکانی مێدیا لەسەر گەنجان بە تایبەت مێدیای نوێ و لێکەوتەکانی لەسەر ژیانی گەنجان و سیمینارەکە بە گفتوگۆی ئامادەبوان دەربارەی بابەتەکە کۆتایی هات.


Comments