News and events‎ > ‎

چەند چالاکییەکی تەندروستی لە لایەن خوێندکارانی بەشی راگەیاندن لقی پەیوەندییە گشتییەکانەوە ئەنجامدرا

posted Feb 6, 2020, 9:40 AM by Barham Khalid Ahmed
خوێندکارانی قۆناغی سێی لە لقی پەیوەندییە گشتییەکانی بەشی راگەیاندن لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان لە چوارچێوەی وانەی ھەڵمەتی پەیوەندیەگشتییەکان بە ھاوکاری و سپۆنسەری ڕێباز فاوندەیشن دوو چالاکییی تەندروستییان ئەنجامدا.

رۆژی چوارشەممە ٥ی٢ی٢٠٢٠ خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەیانیان و ئێوارانی بەشی راگەیاندن، لقی پەیوەندییە گشتییەکان لە چوارچێوەی وانەی هەڵمەتی پەیوەندی گشتی چەند پروشەرێکیان بەسەر خوێندکارانی کۆلێژدا دابەشکرد کە تایبەت بوون بە رێنماییەکانی چۆنیەتی خۆپاراستن لە نەخۆشی کۆرۆنا، وەک هەوڵێکی خۆپاراستن لەو ڤایرۆسە کە ماوەی زیاتە لە دوو هەفتەیە بە شێوەیەکی بەربڵاو لە چەند وڵاتێکی جیهاندا بڵاوبوەتەوە.

ئێوارەی هەمان رۆژ خوێندکارەکان بە یاوەری د. سەلام نەسرەدی، سەرۆکی بەشی راگەیاندن و م. چرۆ شەهاب مامۆستای وانەکە سەردانی بەشی منداڵانی توشبوانی نەخۆشی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی ھیوا کرد و چەند دیارییەکیان پێشکەشکردن.

چرۆ شەهاب سەرپەرشتیاری چالاکییەکە رایگەیاند ئەم هەڵمەتە وەک هەوڵێکی مرۆڤدۆستانەیە لە پێناو پاراستنی تەندروستی گشتی و بەرزکردنەوەی ورەی مناڵانی توش بوو بە نەخۆشی شێرپەنجە هەروەها سوپاسی هەریەک لە ھەڵەت ھەمەوەندی بەڕێوەبەری رێکخراوی ڕێباز فاوندەیشن و خاتوو ھێڤی بەڕێوەبەری پڕۆژەکان لە ڕێباز فاوندەیشن کرد کە سپۆنسەری دارایی چالاکییەکەیان کردووە و هاوکارییان بوون. 



Comments