News and events‎ > ‎

دەستپێکردنەوەی خوێندن لە کۆلێژە زانستە مرۆڤایەتیەکان

posted Mar 28, 2016, 2:50 AM by Barham Khalid Ahmed

پاش ماوەیەک لە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن، و سەرەڕای بەدەنگەوە نەهاتنی حکومەت بۆ داواکاریەکانی مامۆستایان رۆژی یەکشەممە ٢٧-٣-٢٠١٦ مامۆستایانی سەرجەم بەشەکانی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان گەڕانەوە هۆڵەکانی خوێندن بە مەبەستی درێژەدان بە پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ.

لە کۆبونەوەیەکدا مامۆستایانی بەشی راگەیاندن جەختیان لەوە کردوە کە دەستکردنەوە بە خوێندن مانای دەستبەرداربون لە مافەکانیان نیە کە خۆی لە پێدانی موچەی ٦ مانگی رابردو و هەروەها چاوخشاندنەوە بە خشتەی نوێی موچە دەبینێتەوە.

سەرۆکی بەشی راگەیاندنیش ئاماژەی بەوەدا کە سەرۆکایەتی زانکۆ و کۆلێژ و بەش لەگەڵ داوای رەوای مامۆستایاندان و پاڵپشتیان دەکەن. د.ئیبتیسام قادر هەروەها وتیشی لە سۆنگەی گیانی بەرپرسیاری بەرامبەر ساڵێکی تەمەنی خوێندکاران بڕیاریانداوە دەست بە دەوامی ئاسایی بکرێتەوەو داوای لە خوێندکارانیش کرد پابەندی خشتەی خوێندن ببن و ئامادەی هۆڵەکانی خوێندن ببن.

راشیگەیاند لە پێناو رەچاو کردنی دۆخی دارایی مامۆستایان هەوڵدەدەن خشتەیەکی نوێ دابڕێژن کە کەمترین قورسایی بکەوێتە سەر شانی مامۆستا و لە بەرژەوەندی خوێندکار و مامۆستایاندابێت.


Comments