News and events‎ > ‎

دوو خوێندکاری کاری کۆمەڵایەتی پێشانگایەکی کتێب بە مەبەستی کاری خێرخوازی دەکەنەوە

posted Apr 29, 2019, 11:11 AM by Barham Khalid Ahmed

دوو خوێندکاری قۆناغی سێیەمی بەشی کاری کۆمەڵایەتی بە هاوکاری چەند دەزگایەکی چاپ و خوێندنگای کورد جینیەس و رێکخراوی مناڵپارێز پێشانگایەکی کتێب دەکەنەوە کە داهاتەکەی بۆ چارەسەری نەخۆشانی شێرپەنجە تەرخان دەکرێت.

هەردوو خوێندکار شێنێ ئیبراهیم و سانا محەمەد بە سەرپەرشتی د. ژیا عەباس مامۆستا لە بەشی کاری کۆمەڵایەتی رۆژانی ٢٩ و ٣٠ ی ٤ی ٢٠١٩ پێشانگایەکی کتێبیان لە ناو خوێندنگای کورد جینیەس کردوە. پێشانگاکە بەسپۆنسەری دەزگای جەمال عیرفان ق دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم و بەڕێوەبەرایەتی چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی کە بێ بەرامبەر چەند کتێبێکیان بەخشیە پرۆژەی خوێندکارەکان کە داهاتەکەی دەدرێتە نەخۆشانی نەخۆشخانەی هیوا.




Comments