News and events‎ > ‎

دوو مامۆستای راگەیاندن بەشداری کۆنفرانسی زانستی کۆلێژی راگەیاندنی زانکۆی عێراقییە دەکەن

posted Apr 14, 2017, 2:41 PM by Barham Khalid Ahmed   [ updated Apr 16, 2017, 11:41 AM ]
دوو مامۆستای بەشی راگەیاندنی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی بەشداری چوارەم کۆنگرەی زانستی کۆلێژی راگەیاندنی زانکۆی عێراقییە دەکەن و ىروانامەی بەشداریکردن و رێزلێنانیان پێدەبەخشرێت.
رۆژی ٣ی نیسان چوارەم کۆنفرانسی زانستی کۆلێژی راگەیاندنی زانکۆی ئەلعێراقییە بە ناونیشانی ميدياو روشنبيرى پيكه وه ژيان  لە شاری بەغدا بەڕێوەچوو.

 هەریەک لە د. ئیبتیسام ئیسماعیل قادر راگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان و د. لانە صابر محەمەد مامۆستای بەشی راگەیاندنی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان بەشداریان لە کۆنفرانسەکەدا کرد و لە کۆتایی کۆنفرانسەکەدا سوپاسنامە و ىروانامەی رێزلێنانی بەشداریکردنیان پێبەخشرا.





Comments