لە درێژەی چالاکییەکانی خوێندکارانی بەشی راگەیاندنی کۆلێژی زاستە مرۆڤایەتییەکاندا بۆ یادی رۆژنامەگەری کوردی یەکەمین فێستڤاڵی فیلمی دۆکیومێنتاری بە مۆبایل بەرێوەچوو. رۆژی یەکشەممە ٢٨ی ٤ی ٢٠١٩ لە هۆڵی کۆماری کوردستان لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان بە سەرپەرشتی راگری کۆلێژ و سەرۆکایەتی بەشی راگەیاندن فێستیڤاڵی فیلمی دۆکیومێنتاری کە لە لایەن خوێندکارانی قۆناغی چوارەم-لقی تەلەفزیۆنەوە بە مۆبایل وێنەگیرابوون بەڕێوەچوو کە تێیدا ژمارەیەک فیلمی دۆکیومێنتاری لەسەر کەسایەتی نمایشکران کە سەرجەمیان لە لایەن خوێندکارانەوە بەرهەم هێنرابون. فێستیڤاڵەکە بە ئامادەبونی د. ئامانج حەسەن، یاریدەدەری راگر و د.سەلام نەسرەدین، سەرۆکی بەشی راگەیاندن و ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکاران بەڕێوەچوو. |
News and events >