News and events‎ > ‎

گفتوگۆکردنی تێزێکی دکتۆرا لەسەر ململانێی نێوان ئێران و ئەمریکا

posted Oct 15, 2019, 11:29 AM by Barham Khalid Ahmed   [ updated Oct 15, 2019, 11:33 AM ]
لە بەشی مێژووی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان، تێزێکی دکتۆرا لەسەر ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێران بە ناونیشانی ململانێی ئەمریکی-ئێرانی ١٩٨٠-١٩٩١ گفتۆکرا و بە پلەیەکی باش تێزەکە وەرگیرا.

رۆژی سێشەممە ١٥ی ١٠ی ٢٠١٩ لە هۆڵی بابان ی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان گفتوگۆی تێزی دکتۆرای خوێندکار هاوار کەمال میرزا ئەنجامدرا و پاش گفتوگۆیەکی زانستی چڕ لە لایەن سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆوە نامەکە بە پلەیەکی باش پەسەندکرا. 

ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پێهاتبوون لە هەریەک لە بەرێزان:

پرۆفیسۆر د. خەلیل عەلی موراد                      زانکۆی سەڵاحەدین        سەرۆکی لیژنە
پرۆفیسۆری یاریدەدەر، د.ئارام عەلی مستەفا          زانکۆی سلێمانی            ئەندام 
پرۆفیسۆری یاریدەدەر، د. دارا تۆفیق کاکە ئەمین     زانکۆی راپەرین           ئەندام
پرۆفیسۆری یاریدەدەر، د.سیامەند کەریم مەحمود     زانکۆی گەرمیان           ئەندام
پرۆفیسۆری یاریدەدەر، د.کامەران محەمەد قادر      زانکۆی سلێمانی           ئەندام
پرۆفیسۆر، د.یاسین خالد حەسەن                     زانکۆی سلێمانی          ئەندام و سەرپەرشتیار





Comments