News and events‎ > ‎

گفتوگۆی ماستەرنامەیەک دەربارەی کاریگەری تەنگژەی دارایی لەسەر دامەزراوەکانی راگەیاندن

posted Jul 4, 2020, 1:15 PM by Barham Khalid Ahmed

لە بەشی ڕاگەیاندنى  کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان گفتوگۆی نامەی خوێندکار (جوانە صلاح  حسین) بە ناونیشانی (کاریگەرێتى تەنگژەى دارایى لەسەر سەرچاوەى دارایى دامەزراوەکانى ڕاگەیاندن  لەهەرێمى  کوردستان ئەنجامدرا.

رۆژی ١٤ی ٦ی ٢٠٢٠ لە هۆڵی بابانی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان گفتوگۆکە  بە شێوەی داخراو بەڕێوەچوو.

پاش زیاتر لە ٣ کاتژمێر لە گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی  زانستی لە لایەن ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆوە، نامەکە  بە دەستکارییەکى کەم  پەسەندکرا.

ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانە پێکهاتبوون:

پرۆفیسیۆری یاریدەدەر، د.فواد علی احمد                    سەرۆکی لیژنە

پرۆفیسیۆری یاریدەدەر، د. شێرکۆ جبار محمد               ئەندام

پرۆفیسیۆری یاریدەدەر، د. سارا محسن قادر                 ئەندام

 پرۆفیسیۆری یاریدەدەر، د. عمر احمد رەمەزان              ئەندام و سەرپەرشتیار



Comments