News and events‎ > ‎

گفتوگۆی ماستەرنامەیەک لە بەشی مێژوو ئەنجامدرا

posted May 18, 2020, 10:10 AM by Barham Khalid Ahmed   [ updated May 18, 2020, 10:11 AM ]
 لە بەشی مێژووی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان گفتوگۆی نامەی خوێندکار مەریوان عەبدول عەبدوڵلا بە ناونیشانی کاریگەری بزاڤی وەرگێڕان لەسەر دەرکەوتن و گەشەکردنی هزری فەلسەفی لە خۆرهەڵاتی ئیسلامیدا بەڕێوەچوو.

رۆژی ١٠ی ٥ی ٢٠٢٠ لە هۆڵی بابان  گفتوگۆکە بە شێوازی داخراو بەڕێوەچوو. پاش زیاتر لە ٣ کاتژمێر لە گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی  زانستی لە لایەن ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆوە، نامەی ماستەرەکە پەسەندکرا.

ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانە پێکهاتبوون:
پرۆفیسیۆری یاریدەدەر، د. صلاح کانبی اسماعیل                 سەرۆکی لیژنە
پرۆفیسیۆری یاریدەدەر، د. احمد رضا احمد                        ئەندام
پرۆفیسیۆری یاریدەدەر، د. کامل اسود قادر                         ئەندام
پرۆفیسیۆری یاریدەدەر، د.عطا عبدالرحمن محی الدین            ئەندام و سەرپەرشتیار


Comments