News and events‎ > ‎

گفتوگۆی ماستەرنامەیەک سەبارەت بە رۆڵی بەرنامەکانی گفتوگۆی تەلەفزیۆن لە سازاندنی بڕیاری سیاسیدا

posted Jan 25, 2021, 1:57 PM by Barham Khalid Ahmed
لە بەشی راگەیاندنی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکار (ئاشنا عبداللە قادر) بە ناونیشانی (رۆڵی بەرنامەکانی گفتوگۆی تەلەڤزیۆنی لە سازاندنی بڕیاری سیاسیدا) بەڕێوەچوو.
تاووتوێی ماستەرنامەکە لە هۆڵی بابان لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان لە رۆژی ٢٥ی ١ی ٢٠٢١ بەڕێوەچوو. پاش نزیکەی  ٤ کاتژمێر گفتوگۆ لەلایەن ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆوە ماستەرنامەکە بە کەمێک دەستکاریییەوە بە پلەی زۆرباش وەرگیرا.
ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانە پێکهاتبوو:

١- پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. هێمن حسن مجید           زانکۆی سلێمانی                 سەرۆکی لیژنە
٢-پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. سامان جلال مولود          زانکۆی سەڵاحەدین                  ئەندام
٣- د. هەژار محمد جلال                                زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی         ئەندام
٤- د. اکرم فریدون حمەامین                            زانکۆی سەڵاحەدین               ئەندام و سەرپەرشتیار




Comments