News and events‎ > ‎

گفتوگۆی ماستەرنامەیەک سەبارەت بە ئایدۆلۆژیا و گۆڕانی کۆمەڵایەتی

posted Jul 4, 2020, 11:52 AM by Barham Khalid Ahmed
 لە بەشی کۆمەڵناسی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان گفتوگۆی نامەی خوێندکار توانا خەسرەو عبداللە بە ناونیشانی پەیوەندی نێوان ئایدۆلۆژیا و گۆڕانی کۆمەڵایەتی ئەنجامدرا کە توێژینەوەیەکی سۆسیۆلۆژی شیکارییە.

رۆژی ٧ی ٦ی ٢٠٢٠ لە هۆڵی بابان  گفتوگۆی ماستەرنامەکە بەڕێوەچوو. پاش زیاتر لە ٣ کاتژمێر لە گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی  زانستی لە لایەن ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆوە، نامەی ماستەرەکە پەسەندکرا.
بە هۆی مەترسی فایرۆسی کۆرۆنا و رێکارەکانی خۆپارێزی، دوو لە ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ لە شاری هەولێرەوە لە رێگەی ئۆنلاینەوە بەشداری گفتوگۆکەیان کرد.

ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانە پێکهاتبوون:

پرۆفیسیۆر د. صباح احمد النجار                                    سەرۆکی لیژنە
پرۆفیسیۆری یاریدەدەر، د. عزالدین عبدالصمد رسول             ئەندام
پرۆفیسیۆری یاریدەدەر، د. کاوە محمد حسین                       ئەندام
پرۆفیسیۆری یاریدەدەر، د.کەژاڵ حسین محمد                     ئەندام و سەرپەرشتیار


Comments