News and events‎ > ‎

گفتوگۆی تێزێکی دکتۆرا بە ناونیشانی رۆڵی دەستەبژێری رۆشنبیر لە پرۆسەی وەرچەرخانی شارستانیدا

posted Mar 25, 2020, 1:19 PM by Barham Khalid Ahmed   [ updated Mar 25, 2020, 1:34 PM ]
لە بەشی کۆمەڵناسی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان گفتوگۆی تێزی دکتۆرای خوێندکار پەروین ئەبوبەکر بە ناونیشانی رۆڵی دەستەبژێری رۆشنبیر لە پرۆسەی وەرچەرخانی شارستانیدا بەڕێوەچوو.

رۆژی ٢٧ی ٢ی ٢٠٢٠ لە بەشی کۆمەڵناسی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان گفتوگۆی تێزەکە بە شێوازی داخراو بەڕێوەچوو. پاش زیاتر لە ٤ کاتژمێر لە گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی زانستی لە لایەن ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆوە، تێزی دکتۆراکە پەسەندکرا.

ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانە پێکهاتبوون:
پرۆفیسیۆر، د. عبدالحمید علی سعید بەرزنجی            سەرۆکی لیژنە
پرۆفیسیۆری یاریدەدەر، د. کەژاڵ حسینمحمد            ئەندام
پرۆفیسیۆری یاریدەدەر، د. عالیە فرج مصطفی           ئەندام
پرۆفیسیۆری یاریدەدەر، د.میران محمد صالح            ئەندام
پرۆفیسیۆری یاریدەدەر، د.حسین اسماعیل علی          ئەندام  
پرۆفیسیۆر، د. ئاسۆ ابراهیم عبداللە                       ئەندام و سەرپەرشتیار



Comments