News and events‎ > ‎

گفتوگۆی تێزێکی دکتۆرا بە ناونیشانی وێنەی جەستە لە کولتوری کۆمەڵگەی کوردیدا

posted Mar 25, 2020, 9:13 AM by Barham Khalid Ahmed   [ updated Mar 25, 2020, 9:26 AM ]
 لە بەشی کۆمەڵناسی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان گفتوگۆی تێزی دکتۆرای خوێندکار هێمن باقر بە ناونیشانی 
وێنەی جەستە لە کولتوری کۆمەڵگەی کوردیدا بەڕێوەچوو کە تێیدا جەستە لە ئاینی کاکەیی و ئێزیدیدا وەک نمونەی تێزەکە وەرگیرابوون.

رۆژی ١٠ی ٣ی ٢٠٢٠ لە بەشی کۆمەڵناسی گفتوگۆکە بە شێوازی داخراو بەڕێوەچوو. پاش ٥ کاتژمێر گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی چڕی زانستی لە لایەن ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆوە، تێزەکە پەسەندکرا.

ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانە پێکهاتبوون:
پرۆفیسیۆری یاریدەدەر، د. کەیوان ئازاد ئەنوەر      سەرۆکی لیژنە
پرۆفیسیۆری یاریدەدەر، د. نوری یاسین هرزانی     ئەندام
پرۆفیسیۆری یاریدەدەر، د. محمد حسین شوانی       ئەندام
پرۆفیسیۆری یاریدەدەر، د.پەیمان عبدالقادر مجید      ئەندام
پرۆفیسیۆر، د. ئاسۆ ابراهیم عبداللە                      ئەندام و سەرپەرشتیار




Comments