News and events‎ > ‎

گفتوگۆی تێزێکی دکتۆرا دەربارەی ئاراستەکانی کۆمەڵگەی کوردی بەرامبەر پێکەوەژیانی ئاشتییانە

posted Mar 25, 2020, 1:03 PM by Barham Khalid Ahmed
 لە بەشی کاری کۆمەڵایەتی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان گفتوگۆی تێزی دکتۆرای خوێندکار شیرین ئیبراهیم بە ناونیشانی ئاراستەکانی کۆمەڵگەی کوردی بەرامبەر پێکەوە ژیانی ئاشتییانە بەڕێوەچوو.

رۆژی ١ی ٣ی ٢٠٢٠ لە بەشی کاری کۆمەڵایەتی گفتوگۆکە بە شێوازی داخراو بەڕێوەچوو. پاش زیاتر لە ٤ کاتژمێر لە گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی  زانستی لە لایەن ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆوە، تێزی دکتۆراکە پەسەندکرا.

ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانە پێکهاتبوون:
پرۆفیسیۆری یاریدەدەر، د. طاهر حسو میر زێباری      سەرۆکی لیژنە
پرۆفیسیۆری یاریدەدەر، د. محمد سعید حسین             ئەندام
پرۆفیسیۆری یاریدەدەر، د. نجاة محمد فرج               ئەندام
پرۆفیسیۆری یاریدەدەر، د.ئارام ابراهیم حسن             ئەندام
پرۆفیسیۆری یاریدەدەر، د.رزگار مصطفی غفور         ئەندام  
پرۆفیسیۆری یاریدەدەر، د. نیان نامق صابر              ئەندام و سەرپەرشتیار 

   
Comments