News and events‎ > ‎

گفتوگۆی تێزێکی دکتۆرا لە بەشی مێژوو

posted Jun 30, 2021, 12:33 PM by Barham Khalid Ahmed
لە بەشی مێژووی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان تاوتوێی تێزی دکتۆرای خوێندکار (رەحیم احمد ئەمین) بە ناونیشانی (سەقیفەی بەنی ساعیدە و دەرەنجامەکانی لە دیدی رۆژهەڵاتناسەکانەوە) توێژینەوەیەکی بەراوردکاری بوو بەڕێوەچوو.

تاوتوێی تێزەکە لە رۆژی چوارشەممە  بەرواری  ٢٦ی ٥ی ٢٠٢١ لە هۆڵی بابان لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان  بەڕێوەچوو. پاش نزیکەی چوار کاتژمێر گفتوگۆی زانستی لەلایەن ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆوە تێزەکە پەسەند کرا.

ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەرێزان:

١- پرۆفیسۆر د. کەیوان ئازاد ئەنوەر                      زانکۆی سلێمانی                     سەرۆکی لیژنە

٢- پرۆفیسۆر د. صلاح کانبی ئیسماعیل                  زانکۆی سلێمانی                        ئەندام

٣- پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. کامل اسود قادر            زانکۆی صلاح الدین                   ئەندام

٤- پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. نەریمان عبداللە علی       زانکۆی هەڵەبجە                       ئەندام

٥- پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. کامەران عزیز عبداللە     زانکۆی کۆیە                           ئەندام

٦- پرۆفیسۆر د. ئاراس فەریق زەینەڵ                    زانکۆی سلێمانی                    ئەندام و سەرپەرشتیار



Comments