News and events‎ > ‎

گفتوگۆی تێزێکی دکتۆرا لەسەر رۆڵی تەلەفزیۆن لە دروستکردنی رەفتاری توندوتیژی لای منداڵ

posted Jul 16, 2020, 12:02 PM by Barham Khalid Ahmed   [ updated Jul 16, 2020, 12:31 PM ]
 لە بەشی راگەیاندنی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان گفتوگۆی تێزی دکتۆرای خوێندکار جوان بهاءالدین علی بە ناونیشانی رۆڵی بەرنامە تەلەفزیۆنییەکانی منداڵان لە دروستکردنی رەفتاری توندوتیژی لای منداڵی کورد بەڕێوەچوو.

رۆژی ١٦ی ٧ی ٢٠٢٠ لە هۆڵی بابان لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان گفتوگۆکە بە شێوازی داخراو بەڕێوەچوو. پاش زیاتر لە ٥ کاتژمێر لە گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی  زانستی لە لایەن ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆوە، تێزی دکتۆراکە بە کەمێک دەستکارییەوە پەسەندکرا.

ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانە پێکهاتبوون:

پرۆفیسیۆری یاریدەدەر، د. ابراهیم سعید فتح اللە          سەرۆکی لیژنە
پرۆفیسیۆری یاریدەدەر، د. پەیمان عبدالقادر مجید        ئەندام
پرۆفیسیۆری یاریدەدەر، د. سامان جلال مولود            ئەندام
پرۆفیسیۆری یاریدەدەر، د.کاروان محمد حسن             ئەندام
پرۆفیسیۆری یاریدەدەر، د.ئاراز رمضان احمد            ئەندام  
پرۆفیسیۆری یاریدەدەر، د. سەلام نصرالدین محمد       ئەندام و سەرپەرشتیار 

Comments