News and events‎ > ‎

گفتوگۆی تێزێکی دکتۆرا سەبارەت بە ململانێی ئەمریکا-سۆڤێت

posted Oct 17, 2019, 11:38 AM by Barham Khalid Ahmed
لە بەشی مێژووی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان، تێزێکی دکتۆرا لەسەر ململانێی نێوان ئەمریکا و سۆڤێت بە ناونیشانی ململانێی ئەمریکا-سۆڤێت و کاریگەری لەسەر ستراتیژی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ١٩٧٩-١٩٨٩ گفتۆکرا و پاش گفتۆگۆکردن تێزەکە بە پلەیەکی باش پەسەندکرا.

رۆژی پێنجشەممە ١٧ی ١٠ی ٢٠١٩ لە هۆڵی بابان ی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان گفتوگۆی تێزی دکتۆرای خوێندکار گۆران ئیبراهیم ساڵح ئەنجامدرا و پاش گفتوگۆیەکی زانستی چڕ لە لایەن سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆوە نامەکە بە پلەیەکی باش پەسەندکرا. 

ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پێهاتبوون لە هەریەک لە بەرێزان:

پرۆفیسۆر د. ئیسماعیل محەمەد حصاف                     زانکۆی سەڵاحەدین        سەرۆکی لیژنە
پرۆفیسۆری یاریدەدەر، د.دلێر ئەحمەد حمد                  دەرەکی                     ئەندام 
پرۆفیسۆری یاریدەدەر، د. دلێر ئیسماعیل حقی شاوەیس     دەرەکی                     ئەندام
پرۆفیسۆری یاریدەدەر، د.ئاکۆ عبدلکریم مەحمود شوانی    زانکۆی سلێمانی            ئەندام
پرۆفیسۆری یاریدەدەر، د.هیوا عزیز سعید                  زانکۆی سلێمانی            ئەندام
پرۆفیسۆر د.ئارام عەلی مستەف                            زانکۆی سلێمانی          ئەندام و سەرپەرشتیار


Comments