News and events‎ > ‎

گفتوگۆی تێزێکی دکتۆرا سەبارەی بە کاریگەری ئاووهەوا لەسەر تەلارسازی سلێمانی

posted Jan 8, 2021, 9:06 AM by Barham Khalid Ahmed   [ updated Jan 12, 2021, 10:21 AM ]
لە بەشی جوگرافیای کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان گفتوگۆی تێزی دکتۆرای خوێندکار (پاکیزە عزیز سعید) بە ناونیشانی (کاریگەری ئاووهەوا لەسەر تەلارسازی پارێزگای سلێمانی) بەڕێوەچوو.
تاووتوێی تێزەکە لە هۆڵی بابان لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان لە رۆژی ٧ی ١ی ٢٠٢١ بەڕێوەچوو. پاش زیاتر لە ٥ کاتژمێر گفتوگۆ لەلایەن ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆوە تێزەکە بە پلەی زۆر باش وەرگیرا.
ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانە پێکهاتبوو:
١- پرۆفیسۆر د.عیزالدین جمعە دەروێش احمد     سەرۆکی لیژنە
٢-پرۆفیسۆر د. هۆشیار قادر رسول               ئەندام
٣-پرۆفیسۆری یاریدەدەر، د. کۆزاد محمد احمد    ئەندام
٤-پرۆفیسۆری یاریدەدەر، د. طارق خضر حسن   ئەندام
٥-پرۆفیسۆری یاریدەدەر، د. خلیل کریم محمد     ئەندام
٦- پرۆفیسۆری یاریدەدەر، د.سۆران حمە امین احمد  ئەندام و سەرپەرشتیار


Comments