News and events‎ > ‎

هونەرمەندی گەورە، مەزهەر خالقی سەردانی بەشی فەلسەفە و توێژینەوە کلتورییەکان دەکات

posted Jul 5, 2022, 12:00 PM by Barham Khalid Ahmed
مەزهەر خالقی، هونەرمەندی گەورەو سەرۆکی ئینستیتوتی کەلەپوری کورد سەردانی بەشی فەلسەفە و توێژینەوە کلتورییەکانی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان دەکات و گفتوگۆی کاری هاوبەشی زانستی و کلتوری دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە ٥ی٧ی٢٠٢٢ هونەرمەند، مەزهەر خالقی، سەرۆکی ئینستیتوتی کەلەپوری کورد و هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرای فەخری زانکۆی سلێمانی سەردانی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی کردو لە لایەن د.ئامانج حەسەن، یاریدەدەری راگر و د. کاوە دەستورە، سەرۆکی بەشی فەلسەفە و توێژینەوە کلتورییەکان و ژمارەیەک لە مامۆستایانی بەشەکەوە پێشوازیکرا.

بە ناوی راگرایەتی کۆلێجەوە بەخێرهاتنی هونەرمەند مەزهەر خالقی کرا کە جگە لە خزمەتی هونەری گۆرانی کوردی ساڵانێکە سەرقاڵی پاراستنی کەلەپوری کوردە لە رێگەی ئینستیتوتەکەیەوە کە توانیویانە چەندین خزمەت لە بواری کەلەپوری و فەرهەنگی کوردی بکەن. خالقی لە کۆبونەوەیەکدا خۆشحاڵی خۆی بە کردنەوەی بەشی فەلسەفە دەربڕی و هیوای خواست بتوانن پێکەوە کاری هاوبەش بکەن لە بواری کەلتوریدا و ئامادەیی دەربڕی کە هاوکاری خوێندکارانی بەشەکە بکات و دەرگای ناوەندەکەی خۆیان بە ڕووی توێژەران و خوێندکاراندا واڵابکات. هەروەها هەردوولا گفتوگۆیانکرد دەربارەی کاری هاوبەش لە ئەنجامدانی توێژینەوە و کۆنفرانسو هەر چالاکییەکی دیکەی کلتوری و زانستی.



Comments