News and events‎ > ‎

كارەکانی کۆنفرانسی کاری کۆمەڵایەتی لە ناوچە پڕ ململانێ سیاسییەکاندا کۆتاییهات

posted Oct 23, 2019, 1:49 PM by Barham Khalid Ahmed
بە خستنەڕووی چەند پێشنیاز و راسپارەیەک کارەکانی کۆنفرانسی  زانستی نێودەوڵەتی کاری کۆمەڵایەتی لە ناوچە پڕ ململانێ سیاسییەکاندا؛ ئاڵنگاری و دەرفەتەکان کۆتاییان هات و لە پەراوێزی کۆنفرانسیشدا هەردوو زانکۆی سلێمانی و زانکۆی پرۆتستانت بۆ زانستە کردارییەکان لە بۆخم-ئەڵمانیا یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد.

رۆژی سێشەممە ٢٢ی ١٠ی ٢٠١٩، پاش بەرێوەچوونی زیاتر لە حەوت پانێڵ و سێ وۆرکشۆپ و پێشکەشکردنی ٤٤ توێژینەوە کە لە حەوت وڵاتی جیاوازەوە کارەکانی کۆنفرانسی هاوبەشی هەردوو زانکۆی سلێمانی و زانکۆی پرۆتستانت کۆتاییان هات.

هەر هەمان رۆژ لە سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی بە ئامادەبونی پرۆفیسۆر. د. رەزا حەسەن، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و پرۆفیسۆر د.د. زیگرید گرومان، سەرۆکی زانکۆی پرۆتستانت بۆ زانستە کردارییەکان لە بۆخم-ئەڵمانیا یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوو زانکۆدا ئیمزاکرا بە مەبەستی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە زانستی و ئەكادیمییەكانی نێوان هەردوولا.

لە کۆتایی کۆنفرانسدا بە ئامادەبونی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و راگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان و سەرۆک و جێگری زانکۆی پرۆتستانت بڕوانامەی رێزلێنان سوپاسنامە بەخشرایە توێژەران و ئەندامانی لیژنەی باڵاو ئامادەکار و راگەیاندنی کۆنفرانس.




 

Comments