News and events‎ > ‎

کۆبونەوەی لیژنەی پرۆسێسی بۆڵۆنیای کۆلێژ بەڕێوەچوو

posted Jun 19, 2019, 12:33 PM by Barham Khalid Ahmed   [ updated Jun 19, 2019, 12:34 PM ]
ئامادەکارییەکانی کۆلێژ بۆ جێبەجێکردنی پرۆسێسی بۆڵۆنیا بەردەوامە و لەو میانەشدا لیژنەی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان لەگەڵ نوێنەری راسپێردراوی زانکۆ کۆبونەوە.

رۆژی سێشەممە ١٨ی ٦ی ٢٠١٩ نوێنەری سەرجەم بەشە زانستییەکانی کۆلێژ لە پرۆسێسی بۆڵۆنیا کە بڕیارە لە سەرەتای ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ لە قۆناغی یەکەوە جێبەجێبکرێت بە مەبەستی گۆڕینی شێوازی خوێندن لە بەشەکانی کۆلێژ بە ئامادەبوونی راگری کۆلێژ لەگەڵ نوێنەری سەرۆکایەتی زانکۆ بۆ پرۆسەکە کۆبونەوە.

لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆکرا دەربارەی ناوەڕۆکی پرۆسەکە و چۆنێتی جێبەجێکردنی لە ساڵی نوێی خوێندن کە تێیدا گۆرانکاری لە وانەکان و شێوازی وتنەوەی وانەکان دەکرێت بە جۆرێک لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان هاوتا بێت و تێیدا خوێندکار ببێتە سەنتەری پرۆسەی خوێندن بە مەبەستی پێشخستنی ئاستی خوێندن و بەرزکردنەوەی ئاستی دەرچووانی زانکۆ.


Comments