News and events‎ > ‎

کۆبونەوەی لیژنەی ئامادەکاری کۆنفرانسی سایکس-پیکۆ

posted Dec 15, 2015, 11:28 PM by Barham Khalid Ahmed   [ updated Dec 15, 2015, 11:37 PM ]
ئەندامانی لیژنەی ئامادەکاری کۆنفرانسی سایکس-پیکۆ لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان دوایین ئامادەکاریەکانی کۆنفرانسەکەیان تاوتوێکرد کە بڕیارە لە سەرەتای مانگی ئایاری ٢٠١٦ سازبکرێت.
نیوەڕۆی رۆژی ٢٠١٥/١٢/١٥ لێژنەکانی پەیوەندیەکان و راگەیاندن و لیژنەی باڵای ئامادەکاری کۆنفرانس گفتوگۆیان لەسەر دوایین ئامادەکاریەکان و چۆنێتی رێکخستنی کارەکانی کۆنگرەکە کرد. 
کۆنفرانسی سایکس-پیکۆ و پرسی کورد دوەمین کۆنفرانسی زانستی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانە کە بڕیارە ساڵی داهاتو لە یادی ١٠٠ ساڵەی ئەو رێککەوتن نامەیەدا سازی بکات بە مەبەستی خوێندنەوەی نوێ بۆ رێکەوتننامەکە لە بەر رۆشنایی گۆڕانکاریە سیاسی و سەربازیەکانی ناوچەکەدا.


Comments