News and events‎ > ‎

کۆبونەوەی ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندن لە سایەی پەیوەندیی دیجیتاڵیدا

posted Mar 25, 2021, 1:43 AM by Barham Khalid Ahmed
ئەنجومەنی باشکردنی ئاستی خوێندنی کۆلێژەکانی راگەیاندن لە عێراق بە هاوکاری زانکۆی سلێمانی و سەندیکای رۆژنامەنوسانی عێراق کۆنفرانسێکی زانستی لە زانکۆی سلێمانی ئەنجامدەدەن بە ناونیشانی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندن لە سایەی پەیوەندیی دیجیتاڵییدا.

رۆژی سێشەممە ٢٣ی ٣ی ٢٠٢١ لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی کۆبونەوەی ئامادەکاری کۆنفرانسەکە ئەنجامدرا بە بەشداری هەریەک لە پرۆفیسۆر د.علی عبدالهادی نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق و پرۆفیسۆر د. محمد جهاد مامۆستای راگەیاندن لە زانکۆی عێراقییە و د. سحر خلیفە سالم مامۆستا لە کۆلیژی راگەیاندنی زانکۆی عێراقییە و د. ئیبتیسام اسماعیل قادر، راگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان و د. ئامانج حەسەن، یاریدەدەری راگر و د. کمال جلال، یاریدەدەری راگری کۆلێژی زانستە سیاسییەکان و  سەرۆکی بەشی راگەیاندن و ژمارەیەک لە مامۆستایان.

لە کوبونەوەکەدا گفتوگۆکرا دەربارەی ناونیشان و تەوەرەکانی کۆنفرانس کە بڕیارە لە چەند مانگی داهاتوودا لە زانکۆی سلێمانی ئەنجام بدرێت لە پێناو هەڵسەنگاندنی دۆخی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندن لە سایەی پێشکەوتنی کۆمۆنیکەیشنی دیجیتاڵیدا. 



Comments