News and events‎ > ‎

خانەوادەی د.کەمال مەزهەر ستایشی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان دەکەن

posted Jun 19, 2019, 12:52 PM by Barham Khalid Ahmed   [ updated Jun 19, 2019, 1:44 PM ]
خاتوو نەجات مەزهەر خوشکی پرۆفیسیۆر کەمال مەزهەر مێژوونوس و ئەکادیمی ناسراوی کورد ستایشی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان دەکات لە بەرامبەر ناونانی هۆڵێک بە ناوی پرۆفیسۆر کەمال مەزهەر.

رۆژی دووشەممە ١٧ی٦ی٢٠١٩ خاتوو نەجات مەزهەر و هاژەخانی کچی بە نوێنەرایەتی خانەوادەی پرۆفیسۆر کەمال مەزهەر سەردانی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانیان کردو لە لایەن د. ئیبتیسام ئیسماعیل، راگری کۆلێژ و د. پشکۆ حەمەتاهیر ئاغجەلەری، سەرۆکی بەشی مێژوو پێشوازییان لێکرا.

خاتوو نەجات سوپاسی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی کرد لە بەرامبەر کردنەوەی هۆڵێک و ناونانی بە ناوی پرۆفیسۆر کەمال مەزهەر و ئەو هەنگاوەی بە رێزلێنان بە خزمەتی د. کەمال وەسفکرد لە بەرامبەر هەوڵە زانستییەکانی لە نوسینەوەی مێژوی کورد و خزمەتە ئەکادیمییەکانی و چەند کتێبێکی د. کەمال مەزهەری پێشکەشی کۆلێژ کرد.
لە بەرامبەردا راگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان ستایشی رۆڵی د. کەمال مەزهەری کرد لە خزمەتی زانست و بواری ئەکادیمی لە کوردستان و هیوای تەندروستی باشی بۆ خواست کە لە ئێستادا لە دەرەوەی وڵاتە بە مەبەستی چارەسەرکردن. هەروەها سەرۆکی بەشی مێژوو هەوڵەکانی د. کەمالی بەرز نرخاند لە بواری نوسینەوەی مێژو و خزمەتکردنی بەشە زانستییەکانی مێژوو لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان.





Comments