News and events‎ > ‎

خولێک بۆ خوێندکارانی شوێنەوار لە پەیمانگای عێراقی بۆ پاراستنی شوێنەوار و کەلەپور

posted Apr 28, 2017, 12:00 PM by Barham Khalid Ahmed
لە ڕۆژانی ۲٦ـ ۲۷ مانگی نیسان بە هەماهەنگی (پەیمانگای عێراقی بۆ پاراستنی شوێنەوار و کەلەپور) بەشی شوێنەوار خولێکی دوو ڕۆژەیان بۆ خوێندکارانی قۆناغی سێمەم ئەنجامداو ۲٦ خوێندکار بەسەر پەرشتی و ڕێکخستنی م.ی عوسمان تۆفیق خولەکە بەسەرکەوتویی ئەنجامدرا.

 پەیمانگای عێراقی بۆ پاراستنی شوێنەوار و کەلەپوور تاکە دەزگای زانستیە لە عێراقدا بۆ ئەنجامدانی خولی بەهێزکردن و فێرکاری بە فەرمانبەرانی دەزگا شوێنەواری و کەلە پوریەکان لە عێراقدا، ئەم پەیمانگایە لە ئێستادا ڕاستەوخۆ لەلایەن سەفارەتی ئەمەریکیەوە پشتگیری مادی ئەکرێت. پارێزگاری هەولێر بیناو خەرجی دروستکردنی پەیمانگاکەی لە ئەستۆگرت لە سەرەتای بنیاتنانیدا. 

پاش گەشتنی خوێندکاران بە پەیمانگا کاتژمێر ١٠ بۆ ۱۱ خولەک بەڕێز د.عبداللە خورشید سەرۆکی پەیمانگا باسێکی ڕۆڵ وگرنگی پەیمانگاکە بۆ کردین باس لە کارو چالاکیەکانی پەیمانگای ناوبراو. کاتژمێر ۱۱ـ ٠۱۲،۳ بەڕێز مامۆستا ئارام ڕاهێنەری خولەکان باسی چۆنیەتی پاراستنی ناوچە شوێنەواری کەلەپوریەکان بۆکردن لە کاتی شەڕ و کارەساتە سروشتیەکان، بابەتەکەی بەڕێزیان زۆر بەسودە و هەموو شوێنەوار ناسێک پێویستە شارەزای لەو لایەنەدا هەبێت بەتایبەت بۆ ووڵاتێکی وەک عێراق. 

پاشان م. نیهایەت بۆ ماوەی کاتژمێرێك باسی لە چۆنیەتی چاککردنەوە پاراستنی شوێنەوارەکان کرد لە کاتی دۆزینەوە چۆنیەتی هەڵگرتن و پاراستنیان گواستنەوەیان بۆ ناو مۆزەخانەکان و تۆمارکردنیان بە دۆکیومێنت کردنیان. کاتژمێر ۱،۳٠ نان خواردن و پشوو کاتژمێر ۲ـ٤ وانەی پراکتیکی و ناساندنی تاقیگەو شوێنەکانی چاککردنەوە و پاراستنی شوێنەوارەکان. بابەتێکی زۆر بەسودو پڕ زانیاری بوو. ڕۆژی دووەمی خول سەردانی قەڵای هەولێر و خانوە کەلەپوریەکانی ناو قەڵا کراو، کاری نۆژەنکردنەوەی قەڵا لەلایەن دەزگای گشتی پاراستنی قەڵاوە ئەنجام ئەدرێت. 

لەو سەردانەدا خوێندکارەکان بە کرداری کاری نۆژەنکردنەوەکانیان بینی. سەردانی کنەوپشکنینەکانی سەر قەڵا یان کرد بۆ ئاشنا بوون لەکاری کنەوپشکنین و زانینی مێژووی هەوڵێر لە ڕێگەی کنەوپشکنینی زانستیەوە. پاشان مۆزەخانەی ڕستن و چنین و مۆزەخانەی بەردە گرانەکان و چەندین شوێنی گشتی سەرقەڵای هەولێرکە لەژێر کاری نۆژەنکردنەوەدا بوون. لەوێ لەگەڵ تیمێکی شوێنەواری چیکی ئاشنا بوین کە چاکسازیان لە خانوە کەلەپوریەکاندا ئەنجام ئەداو تەکنۆلۆجیایان لە نمایشت کردنی نەخش و نیگارە لەناو چوەکاندا بەکارهێناوە بۆ یەکەم جارە لە عێراق کاری وائەکرێت. شیاوی باسە بەڕێز د. عبداللە خورشید زۆر لێبڕاوانە هاوکاری گەشتەکەمان بوو سەرەڕای وانەکانی هەستا بە پێدانی شوێنی مانەوەی شەو بۆ خوێندکارەکان و دابینکردنی خوانی نیوە ڕۆ و بەیانی ئەمەش بڕێکی زۆری تێچووی گەشتەکەی لەسەر خوێندکارەکان کەمکردەوە.


Comments