News and events‎ > ‎

خوێندکارانی بەشی پەیوەندییەک گشتیەکان رۆژی ئاڵای کوردستان بەرز رادەگرن

posted Dec 17, 2018, 10:03 AM by Barham Khalid Ahmed

خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی لقی پەیوەندیە گشتییەکانی بەشی راگەیاندن لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان لە چالاکییەکدا بە بۆنەی رۆژی نیشتمانی ئاڵای کوردستانەوە چالاکییەکیان بە دابەشکردنی ئاڵای کوردستان ئەنجامدا.


ئەمڕۆ دوشەممە ١٧ی ١٢ی ٢٠١٨ خوێندکارانی لقی پەیوەندییە گشتییەکان لە بەشی ڕاگەیاندنی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان لە زانکۆی سلێمانی بۆزیندو هێشتنەوەو بەرز ڕاگرتنی یادی ئاڵای پیرۆزی کوردستانـدا بە هاوکاری مامۆستا چرۆ شەهاب مامۆستای وانەی هەڵمەتی پەیوەندی گشتی ـ هەستان بەچالاکی دابەش کردنی ( ملپێچی 

ئاڵای کوردستان ) بەسەر هەریەک لە بەڕێزان ڕاگری کۆلێژوو یاریدەدەری راگر و سەرۆکی بەشە زانستییەکان و مامۆستایان و خوێندکارانی کۆلێژ. 


Comments