News and events‎ > ‎

خوێندکارانی بەشی راگەیاندن سەردانی کۆمەڵگەی چاودێری کۆمەڵایەتیان کرد

posted Jan 17, 2018, 11:35 AM by Barham Khalid Ahmed   [ updated Jan 18, 2018, 5:55 AM ]

رۆژی ٢٠١٧/١٢/١٦ ژمارەیەک خوێندکاری بەشی راگەیاندنی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان سەردانی کۆمەڵگەی چاودێری کۆمەڵاتی سلێمانیان کردوو چەند چالاکیەکیان بۆ منداڵانی خانەکە ئەنجامدا.  

لە درێژەی کارو چالاکیەکانی بەشی ڕاگەیاندن لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان بە سەرپەرشتی مامۆستا (پافێ جەمیل) تایبەت بە وانەی سایکۆلۆژیا و فۆتۆ کۆمەڵێک لە خوێندکارانی بەشەکە کۆمەڵگەی بێنەوایانی سلێمانیان بەسەر کردەوە بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگادار بوون بە و زیاتر ئاشنا بوون بە باروگوزەرانی ئەو منداڵانەی کە لەو کۆمەڵگەیەدا دەمێننەوە و بێ سەرپەرشتن لە هەمان کاتدا پێشکەش کردنی کۆمەڵێک چالاکی گرنگ وەک شانۆگەری ودابەشکردنی دیاری بەسەر منداڵاندا بە مەبەستی دڵخۆشکردن و کەمکردنەوەی کەمێک لە ئازارەکانیان. 

جێگەی باسە گۆمەڵگەی چاودێری کۆمەڵایەتی منداڵانی هەموو تەمەنە جیاوازەکانی تێدایەو پێشتریش چەندین جار چالاکی لەم جۆرە لە لایەن زانکۆکان و 

خۆێندکارانەوە ئەنجام دراوە



Comments