News and events‎ > ‎

خوێندکارانی راگەیاندن پانێڵێکیان دەربارەی دیاردەی کۆچ رێکخست

posted Apr 28, 2019, 1:16 PM by Barham Khalid Ahmed
خوێندکارانی لقی پەیوەندی گشتی لە بەشی راگەیاندن پانێڵێکیان دەربارەی دیاردەی کۆچ رێکخست بە ناونیشانی تێڕوانینێکی گەنجانە   کۆچ مەکە.... پێویستمان پێتە.

رۆژی یەکشەممە ٢٨ی ٤ی ٢٠١٩ لە هۆڵی کۆماری کوردستان لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی لقی پەیوەندی گشتی بەیانیان-ئێواران پانێڵێکیان دەربارەی دیاردەی کۆچکردن رێکخست لە چوارچێوەی وانەی هەڵمەتی پەیوەندی گشتی.

لە سەرەتادا فیلمێکی دۆکیمێنتاری دەربارەی کۆچ نمایشکرا کە لەلایەن ژمارەیەک خوێندکارەوە بەرهەمهێنرابوو دواتر لە پانێڵەکەدا کە سەرجەم پانێڵیستەکان خوێندکارانی بەشە جیاوازەکانی کۆلێژ بوون، تیشک خرایە سەر هۆکار و لێکەوتەکانی دیاردەی کۆچ و بەرچاو رونیش درایە گەنجان لە پێناو بنەبڕکردنی ئەو دیاردەیە.


Comments