News and events‎ > ‎

خزمەتگوزارییە گەشتیارییەکانی شاری سلێمانی لە ماستەرنامەیەکی بەشی جوگرافیادا تاوتوێکرا

posted May 16, 2021, 1:08 PM by Barham Khalid Ahmed   [ updated May 18, 2021, 12:53 PM ]

تاوتوێی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا (گەشاو فازڵ فاتح) لە بەشی جوگرافیای کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان بە ناونیشانی (دابەشبوونی خزمەتگوازرییە گەشتیاری و خۆشگوزەرانییەکان لە شاری سلێمانی بە بەکارهێنانی GIS) بەڕێوەچوو.

تاووتوێی ماستەرنامەکە لە هۆڵی بابان لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان لە رۆژی یەکشەممە ١٦ی ٥ی ٢٠٢١ بەڕێوەچوو. پاش نزیکەی  چوار کاتژمێر گفتوگۆو هەڵسەنگاندنی ماستەرنامەکە،ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ نامەکەیان بە کەمێک دەستکاریییەوە بە پلەی زۆرباشەی باڵا پەسەندکرد.

ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانە پێکهاتبوو:

١- پرۆفیسۆر د. جزا توفیق طالب                         زانکۆی سلێمانی                            سەرۆکی لیژنە
٢-پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. ئامانج احمد حمد امین         زانکۆی سۆران                                ئەندام
٣- د. بحری سالم فتاح الصفار                             زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر                   ئەندام
٤- پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. شیروان عمر رشید           زانکۆی سلێمانی                        ئەندام و سەرپەرشتیار








Comments