News and events‎ > ‎

كۆڕێك بۆ تەڵعەت تاهیری شاعیر لە زانكۆی سلێمانی سازدرا

posted Apr 29, 2019, 11:31 AM by Barham Khalid Ahmed

بەڕێوەبەرایەتی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی کۆڕێکی شیعری بۆ تەلعەت تاهیر سازکرد و ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ ئامادەی بوون.

رۆژی ٢٩ی ٤ی ٢٠١٩ بە ئامادەبوونی د.ئیبتیسام ئیسماعیل، راگری کۆلێژ و ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی بەشە جیاوازەکانی زانکۆ لەهۆڵی کۆماری کوردستان لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان کۆڕە شیعرییەکە بە ناونیشانی من هەمیشە (تۆ) دەخەمە كەوانەوە نەوەك سەرمات بێت، بەڕێوەچوو کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی سلێمانی – كەمپی نوێوە رێكخرابوو، شاعیر لەنێو چەپڵەرێزانی ئامادەبوواندا چەندین پارچە شیعری خۆی لەبارەی دڵداري و عیشق و خۆشەویستی و وەفاوە پێشكەشكرد.

لەكۆتایی كۆڕە شیعرییەكەدا، سوپاس و پێزانیی بەڕێوەبەرایەتی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی سلێمانی – كەمپی نوێ پێشكەش بە د.ئیبتسام ئیسماعیل، راگری كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان و تەڵعەت تاهیری شاعیر كرا.



Comments