News and events‎ > ‎

کۆلێجى زانستە مرۆڤایەتیەکان خوێندنى ئێواران رادەگەیەنێت

posted Oct 4, 2016, 1:07 PM by Barham Khalid Ahmed

کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی ئاگادارى سەرجەم خوێندکارانى دەرچووى (١٢ ئامادەیی) و دەرچوانى (زانکۆ وپەیمانگاکان) دەکەینەوە کەدەتوانن بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٦-٢٠١٧) راستەوخۆ داواکارى بۆ خوێندنى ئێواران پێشکەش بەبەشەکانى کۆلیجى زانستە مرۆڤایەتیەکان بکەن.

 رێنماییەکانی وەرگرتن

١- پێشکەش کردن بۆ خویندنى ئێواران راستەوخۆ لەرێگەى بەشەکانى کۆلیجى زانستە مرۆڤایەتیەکانەوە دەبێت.

٢- نمرەى پێشبرکێ بەکەمتر لە (٤٠) نمرەى وەرگیراو لەبەشەکانى زانکۆ وپەیمانگاکان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٥-٢٠١٦) دەبێتە بنەما بۆ چوونە پیشبڕکێى وەرگرتن.

٣- بۆ پلانی خوێندنی ئێواران ڕەچاوی بنەمای زانستی ئەو بەشە دەکرێت بە شێوازێک لەگەڵ پلانی بەیانیانی بەشەکە گونجاو بێت.

٤- ڕەچاوی وانە پەیوەندیدارکان (دروس المفاضلە)، و تەمەن وساڵی دەرچوون ناکرێت، وتەنها مەرجی (کۆنمرەى دەرچوون) دەبێتە بنەما.

٥- گواستنەوە بۆ وەرگیراوان لەخوێندنی ئێواران بۆ بەشی هاوشێوەی بەیانیان ناکرێت لەبەرجیاوازی کۆنمرە.

 

تێبینی:

دەرچووی پۆلی 12 ی ئامادەیی (زانستی و وێژەیی) لەگەڵ دەرچوانی زانكۆو پەیمانگاكان دەتوانن فۆڕمی وەرگرتن بۆ خوێندنی ئێواران بۆ ئەم به‌شانەی خوارەوە پڕبكەنەوە:

*کۆلیجى زانستە مرڤایەتیەکان، بەشە زانستیەکانى ئەمانەن (راگەیاندن، کۆمەڵناسى، کارى کۆمەڵایەتى، مێژوو، جوگرافیا، شوێنەوار).

*بۆ وەرگرتنی فۆرم سه‌ردانی بەشی پەیوەندیدار لە  کۆلیجى زانستە مرڤایەتیەکان بكەن کاتژمێر (٩:٠٠ بەیانى  بۆ ١٢:٣٠ نیوەرۆ) لە ڕۆژی یەک شەممە بەرواری (٢٠١٦/١٠/٥) ئەتوانن فۆڕم وەربگرن، تاوه‌كو ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری (20 / 10 / 2016) به‌رده‌وام ده‌بێت.

* کرێی خوێندن بۆ ساڵێکی خوێندن بۆ سەرجەم بەشەکان بڕی (1.500.000) ملیۆنێک و پێنج سەد هەزار دینارە.

 

                                                                 کەمترین کۆ نمرە بۆ وەرگرتنی خوێندکارانی ئێواران

ژ

بەش

کۆدى بەش

گشتى

پارێزگا

وێژەیی

زانستى

١

مێژوو

٢٣٣

٤٩٦

٥٤٠

-

-

٢

جوگرافیا

٢٣٤

٤٩٦

٥٣١

٤٩٦

٤٩١

٣

کۆمەڵناسى

٢٣٥

-

٥٤٧

٥٥٨

٥٥٨

٤

شوێنەوار

٢٣٦

-

٥١٩

-

-

٥

راگەیاندن

٢٣٧

-

٥٣٣

٥٤٢

٥٤٦

٦

کارى کۆمەڵایەتى

٢٨٧

-

٥٢١

٥٢١

٥٢٤

 

Comments