News and events‎ > ‎

کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان رێکاری تەندروستی بۆ دابەشکردنی موچە دەگرێتەبەر

posted Apr 3, 2020, 11:51 AM by Barham Khalid Ahmed
لەبەر رۆشنایی رێنماییە تەندروستییەکانی خۆپارێزی لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان رێکاری خۆپارێزی دەگرێتەبەر بۆ دابەشکردنی موچەی مامۆستایان و فەرمانبەران.

پاش کۆبونەوەیەی لیژنەی مووچەی کۆلێژ لەگەڵ بەڕێزان د.ابتسام ئیسماعیل، راگری کۆلێژ و د. ئامانج حەسەن، یاریدەدەری راگر و قسەکردن لەسەر چۆنیەتی دابەشکردنی مووچە  بڕیاردرا چەند رێنماییەک جێبەجێ بکرێت لە پێناو خۆپاراستن لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا. لە ئەنجامی کۆبونەوەکە کە بە شێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس بەڕێوەچوو بڕیاردرا کە:

١- دابەشکردنی موچە تەنها یەک رۆژە کە بڕیارە رۆژی یەکشەممە بێت.

٢- دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران لە کاتژمێر ١٢ بۆ ٢ی پاش نیوەڕۆ دەبێت.

٣-دابەشکردنی موچەی مامۆستایان لە دوای کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆ دەبێت.

٣- دابەشکردنی موچە بە گوێرەی ئەو لیستە دەبێت کە لە گروپی ڤایبەر بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران نێردراوە و هەر کۆمەڵە مامۆستا و فەرمانبەرێک بە پێی ریزبەندی لای هەریەک لە ژمێریارەکان کە دیاریکراوە موچەکانیان وەردەگرن.

٤- لە کاتی گەیشتن بە کۆلێژ هەر کەسێک ژمارەیەک لا پرسگەی کۆلێژ لە کاک عادل وەدەگرێت و بە پێی ئەو ژمارەیە دەچێتە ژوورەوە لە پێناو دروست نەبونی قەرەباڵغی.


هەروەها بۆ ئەوەی هەموان پارێزراو بن بە سەرۆکایەتی زانکۆ چەند رێمانییەکی بڵاوکردوەتەوە کە پێویستە هەموو مامۆستایان و فەرمانبەران پابەندی بن لە پێناو تەندروستی هەموان.

رێنماییەکان:

١دوای کاتژمێر (١٢) بێن بۆ وەرگرتنی مووچە چونكە لیژنەكان كاری جیاكردنەوە ورێكخستنی لیستەكان ئەنجام دەدەن .

٢- پێویستە ئەم پێداویستیانە بۆ  خۆ پارێزی پێ بێت :

. ھێنانی قەڵەم ڕەنگی شین 

. دەستکێش و دەمامک.

. لە کاتی وەرگرتنی مووچە ماوەی نێوانیان بپارێزن لە نێوان ١-٢ م

. تكایە ئەو دەرگانەی ھاتوو چۆی لی دەكریت بە كراوەی جێگیر بكرێت .

.لیژنە بەڕێزەكانی مووچە لەكاتی پارە جیاكردنەوەدا زوو زوو دەستكێشەكانیان بگۆڕن بخرێتە شوێنی شیاوی خۆی.

٣- تەنھا ١ ڕۆژ مووچە دابەشدەکرێت ھەر كۆلێجەو بەپێ ی تایبەت مەندی خۆی .

٤- دەبێت مامۆستایان و فەرمانبەران خۆیان ئامادە بن.

٥- لیستەکان کۆپی دەکرێت و ھەر مامۆستایەک و فەرمانبەرێک لە شوێنی دیاریکراوی خۆی مووچە وەردەگرێت كە بۆیان دیاری دەكرێت لە ھەر كۆلیج و بەرێوەبەریەتێك  .

٧- پێناسی زانکۆ بۆ هاتن و گەڕانەوە پێویستە پێتان بێت تاكو لەلایەن لیژنەكان پارێزگا  كار ئاسانیتان بۆ بكرێت .

بە ھیوای تەندروستییەکی باش بۆ ھەمووان... لەگەڵ رێزدا




Comments