News and events‎ > ‎

کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان و کۆلێژی پەروەردەی ئین روشدی زانکۆی بەغداد یاداشتێکی لێکتێگەیشتن ئیمزا دەکەن

posted Feb 11, 2021, 6:26 AM by Barham Khalid Ahmed   [ updated Feb 11, 2021, 9:36 AM ]
بە مەبەستی هاوکاری و هەماهەنگی زانستی و ئەکادیمی هەردوو کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی و کۆلێژی پەروەردەی ئیبن روشدی زانکۆی بەغداد یاداشتێکی لێکتێگەیشتن ئیمزا دەکەن.

رۆژی پێنجشەممە ١١ی٢ی٢٠٢١ وەفدێکی کۆلێژی پەروەردەی ئیبن روشد بۆ زانستە مرۆڤایەتییەکانی سەر بە زانکۆی بەغداد سەردانی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانیان کرد لە زانکۆی سلێمانی و پاش ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی زانستی بە مەبەستی هاوکاریکردنی یەکتر لە بواری زانستی و دروستکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی ئەکادیمی یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد.
وەفدەکەی کۆلێژی ئیبن روشد پێکهاتبون لە هەریەک لە پرۆفیسۆر، د.علاوي سادر جازع، راگری کۆلێژ و د.حیدر ‌عبدالزهرة یاریدەدەری راگر و د.غادة  علي هادي بەڕێوەبەری یەکەی مافی مرۆڤ و ئەمینداری ئەنجومەنی کۆلێژ و د. فراس سعداللە رحیم، بەرێوەبەری خوێندنی ئەلکترۆنی کۆلێژی ئیبن روشد. وەفدەکە لەلایەن د.ئیبتیسام اسماعیل قادر، راگری کۆلێژ و د.ئامانج حەسەن، یاریدەدەری راگر و سەرۆکی بەشەکانی کۆمەڵناسی، راگەیاندن، جوگرافیا، کاری کۆمەڵایەتی و شوێنەوارەوە پێشوازی کران و لە کۆبونەوەیەکدا باسیان لە گرنگی بونی پەیوەندی لە نێوان زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا کرد بە مەبەستی ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی هاوبەش و ئاڵوگۆڕی خوێندن و سەرپەرشتی خوێندنی باڵا لە نێوان هەردوو کۆلێژدا. 
لە کۆتاییدا راگری کۆلێژی ئیبن روشد خەڵاتی رێزلێنانی کۆلێژەکەی بەخشییە د. ئیبتیسام اسماعیل راگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان لە پای هەوڵەکانی بۆ لێک نزیکردنەوەی هەردوو کۆلێژ و دروستکردنی پەیوەندی زانستی لە نێوانیاندا.

Comments