News and events‎ > ‎

كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی میدیای نوێ و بەها کۆمەڵایەتییەکان بەڕێوەچوو

posted Dec 26, 2017, 8:50 AM by Barham Khalid Ahmed   [ updated Dec 29, 2017, 6:12 AM ]
کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی و ناوەندی بەصیرە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی هابەشی (مێدیای نوێ و بەها کۆمەڵایەتیەکان)یان سازدا کە تێیدا چەندین توێژینەوەی زانستی لە هەردوو بوارەکەدا پێشکەشکران.

 به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی رۆژانی ١٩ و ٢٠ ی ئەم مانگە ناوه‌ندی به‌صیره‌ به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانكۆی سلێمانی پێنجه‌مین كۆنفرانسی نیوده‌وڵه‌تییان رێکخست بە ناونیشانی میدیای نۆێ و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان.

له سه‌ره‌تای‌ كۆنفرانسه‌دا‌ كه‌ سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران وراگره‌كانی زانكۆی سلێمانی و سه‌رپه‌رشتیاری ناوه‌ندی به‌صیره‌ بۆ توێژینه‌وه‌و گه‌شه‌كردنی میدیای و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌مامۆستایان و خوێندكاران و میدیاكاران ئاماده‌یبوون پێشانگه‌یه‌كی فۆتۆگرافی خوێندكارانی قۆناغی دووی ڕاگه‌یاندن كرایه‌وه‌.

پاشان به‌چه‌ند وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان كۆنفرانسه‌كه‌ ده‌ستیپێكرد، دواتر دكتۆر ئیبتیسام ئیسماعیل له‌ وته‌یه‌كدا باسی گرنگی و هۆکاری ئەنجامدانی کۆنفرانسەکەی کرد و رایگەیاند: لای هه‌موان ئاشكرایه‌ كه‌ میدیای نوێ كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌یه‌و رۆڵی گه‌وره‌ ده‌بینێت له‌ دروستكردنی ئاڕاسته‌كان له‌ناو كۆمه‌ڵگادا هه‌روه‌ها چه‌ندین دیارده‌ی نوێ هاتۆته‌ ئاراوه‌ به‌ ئه‌رێنی و نه‌رێنی هه‌ر بۆیه‌ له‌م كۆنفرانسه‌دا تیشك ده‌خه‌ینه‌سه‌ر ئه‌و دیاردانه‌و پێشنیاركردنی چاره‌سه‌ر له‌هه‌موو بواره‌كانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ له‌ڕه‌هه‌نده‌كانی بواری كۆمه‌ڵایه‌تیدا خۆی ده‌بینێته‌وه‌.

وتیشی به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ ناهه‌مواره‌وه‌ كه‌ له‌كوردستاندا پیایدا تێپه‌ڕبوو وداخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر چه‌ندین توێژه‌ر له‌وڵاته‌كانی ده‌ره‌وه‌ داوای لێبوردنیان كردوو نه‌یان توانی ئاماده‌ی كۆنفرانسه‌كه‌ بن به‌ڵام به‌هه‌موو كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كان‌ ئێمه‌ هه‌ر به‌رده‌وام بووین.

پاشان چه‌ن خه‌ڵاتێكی ڕێزلێنان به‌خشرایه‌ سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی و راگری كۆلێژی زانسسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان و سه‌رۆكی ناوه‌ندی به‌سیره، هەروەها خەڵاتی رێزلێنان بەخشرا بە د. مۆفەق دەرگەڵەیی وەک دامەزرێنەر و یەکەمین سەرۆکی بەشی راگەیاندن. دواتر ده‌ستكرا به‌پێشكه‌شكردنی توێژینه‌وه‌كان و لە ماوەی دوو رۆژی کۆنفرانسدا و لە چەند دانیشتێکدا ٣٧ توێژینەوە خرانە روو کە بەسەر ٥ تەوەری کۆنفرانسەکەدا دابەشکرابوون.‌

وهه‌روه‌ها لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا ناوه‌ندی به‌سیره‌ پێشانگه‌یه‌كی كتێبی کردەوە و تێێدا بەرهەمەکانی ناوەندەکەیان بۆ ئامادەبوانی کۆنفرانسەکە خستەڕوو.

كۆنفرانسی زانسی نێوده‌وڵه‌تی له‌ژێر ناوی میدیای نوێ به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پێنجه‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی به‌سیره‌و سێیه‌مین كۆنفرانسی زانستی كۆلێژی .
زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كانه‌.
لە کۆتایی کۆنفرانسەکەدا خەڵاتی رێزلێنان بە ئەندامانی لیژنەکانی ئامادەکار و راگەیاندن و توێژەران بەخشرا کە جگە لە کوردستان و عێراق لە وڵاتانی سوریا و میسر و جەزائیرەوە بەشداریان کردبوو.

Comments