News and events‎ > ‎

کردنەوەی هۆڵێکی خوێندن لە بەشی کاری کۆمەڵایەتی

posted Jan 30, 2017, 12:13 PM by Barham Khalid Ahmed


بە هاوکاری خوێندکاران و بەشێک لە مامۆستایان و  کۆمپانیای قەیوان هۆڵێکی نوێی خوێندن بۆ بەشی کاری کۆمەڵایەتی لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان کرایەوە .

رۆژی یەکشەممە، ٢٩-١-٢٠١٧ بە ئامادەبونی د. ئیبتسام قادر، راگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان، و د.هێرش عەبدوڵا، یاریدەدەری راگر و د. لوقمان سیوەیلی، سەرۆکی بەشی کاری کۆمەڵایەتی و چەند مامۆستایەکی بەشی کاری کۆمەڵایەتی و ژمارەیەک لە خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشەکە، هۆڵێکی نوێی خوێندن کرایەوە کە پێداویستیەکانی لەسەر ئەرکی کۆمپانیای قەیوان و خوێندکارانەوە دابین کراوە.

هەریەک لە راگر و یاریدەدەری راگر ستایشی خوێندکاران کرد کە سەرەڕای قەیرانی دارایی لەسەر ئەرکی خۆیان بەشێک لە پێداویستیەکانی هۆڵەکەیان دابین کردبوو هەروەها سوپاسی کۆمپانیای قەیوانیان کرد کە ئەرکی دابینکردنی ٥٠ کورسی بۆ هۆڵەکە لە ئەستۆگرت. هەروەها کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانیش ٨٠ کورسی دیکەی بۆ هۆڵەکە دابینکرد.



Comments