News and events‎ > ‎

کۆتاییهاتنی خولی بەرهەمهێنانی تەلەفزیۆنی لە بەشی راگەیاندن

posted Dec 22, 2015, 12:14 PM by Barham Khalid Ahmed   [ updated Dec 29, 2015, 12:28 PM ]


خولی بەرهەمهێنانی تەلەفزیۆنی کە لە لایەن کۆمپانیای بالیکی ئەڵمانی و بەشی راگەیاندنی زانکۆی سلێمانیەوە بە پاڵپشتی وەزارەتی دەرەوی ئەڵمانیەوە رێکخرابوو کۆتاییهات.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠١٥/١٢/٢٢ لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیاکان خولی بەرهەمهێنانی تەلەفزیۆنی کە بە زمانی ئینگلیزی بۆ ١٥ خوێندکاری بەشی راگەیاندن بۆ ماوەی ٦ هەفتە بەڕێوەچو بە مەراسیمێک کۆتایی هات
سەرەتا د.ئیبتیسام قادر، سەرۆکی بەشی راگەیاندن لە وتەیەکدا باسی گرنگی خولەکەی کرد وەک ئەزمون و سود وەرگرتنی
.خوێندکاران لە توانای وڵاتانی دیکە  
هەروەها د. خەسرەو رەشید یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستئی وتەیەکی پێشکەشکرد و سوپاسی کۆمپانیای بالیک و سەرۆک و مامۆستایانی بەشی راگەیاندنی کرد بۆ سەرکەوتنی خولەکەو بەڵێنی بەردەوامی ئەم جۆرە هەماهەنگیانەی دا لە نێوان هەردولادا. 
کریستۆف سۆدممان سەرۆکی کۆمپانیای بالیک کە هاوکات مامۆستای راگەیاندنە لە زانکۆی برێمەن لە ئەڵمانیا لە وتەیەکدا خۆشحاڵی بە سەرکەوتنی خولەکە دەرىڕی و بەڵێنی بەردەوامی هاوکاری لەةیوان هەردولا راگەیاند لە ئایندەدا بە مەبەستی راهێنانی زیاترو ئاڵوگۆڕی زانیاری و ئەزمونی یەکتر. 
پاشان بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی کە لەلایەن خوێندکارانی بەشداربوی خولەکەوە بەرهەمهێنرابو بە ناونیشانی (سلێمانی، هۆیەک بۆ گەڕانەوە) کە لە چەنە بڕگەیەکی جیاواز پێکهاتبو پەخشکرا.
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا بڕوانامەی بەشداریکردن ىەخشرایە خوێندکارە بەشدارەکان کە لۆگۆی زانکۆی سلێمانی و کۆمپانیای بالیک و وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیای لەسەرە.
خولی بەرهەمهێنانی تەلەفزیۆنی لە ٢٠١٥/١٢/١١ دا دەستی پێکرد بە مەبەستی راهێنانی خوێندکارانی بەشی راگەیاندن لە بواری نوسینی ستۆری و وێنەگرتن و مۆنتاژ و بەرهەمهێنانی بەرنامە کە لەلایەن مامۆستایانی زانکۆی برێمەنی ئەڵمانیەوە وانەکان دەوترانەوە بە هاوکاری مامۆستایانی بەشی راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی.





Comments